فێستیڤاڵی ئەنیمە موندی
فێستیڤاڵی ئەنیما موندی (بە ئینگلیزی: Anima Mundi) فێستیڤاڵێکی کێبڕکێکاری ڤیدیۆ و فیلمی بەڕازیلییە و تایبەتە بە ئەنیمەیشن، ھەموو مانگی تەمموزێک لە شارەکانی ڕیۆ دی جانیرۆ و ساوپاولۆی بەرازیل بەڕێوەدەچێت.
مێژوو[دەستکاری]
یەکەم چاپی ئەنیما موندی لە ساڵی ١٩٩٣ ڕوویدا، لە ڕیۆ دی جانیرۆ. فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمەڵێک ئەنیمەیشنکەر و سینەماکارەوە دروستکراوە کە دەیانویست خەڵک سەبارەت بە بەرھەمە ئەنیمەیشنەکان و فیلمەکان لە بەرازیل ھۆشیاربکەنەوە.[١]لە ناوچەی سەرەکی فێستیڤاڵەکەدا چەندین دووکانی بچووکی کار ھەیە کە فێری خەڵک دەکەن چۆن ئەنیمەیشن بکەن بە چەندین ستایل.
چالاکییەکانی تر[دەستکاری]
ھەروەھا تیمی ئەنیما موندی بەرپرسیارن لە چەندین چالاکیی دیکە لەوانە ئەنیما ئێسکۆلا کە لە چەندین قوتابخانەی حکومی لە بەڕازیل وانە بە ئەنیمەیشن دەڵێتەوە و ئەنیما موندی ئیتینەرێنت کە فیلمی ھەڵبژێردراو لە چەند شارێکی دیکەی بەرازیل نمایش دەکات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "A história do maior festival de animação das Américas em 10 minutos"