فێدورا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فێدورا

فێدورا (بە ئینگلیزی: Fedora) کە پێشتر ناوی (Fedora Core) بوو وەشانێکی خۆڕایی Red Hat Enterprise Linux و کورتکراوەکەی بریتییە لە RHEL. فێدورا بۆ خۆی لەلایەن Red Hatـەوە پشتگیری دەکرێت و ھەر بۆ خۆشیان دامەزرێنەری ئەو دابەشکردنەن. مەبەستیشیان (ئامانجیان) لەوە ئەوەبوو کە دابەشکردنێکی لینوکسی تەواوو چاکی خۆڕایی بۆ بەکارھێنەران و ئارەزوومەندانی جیھانی کۆمپیوتەر بخوڵقێنن و لەسەر بنەمای نەرمەکاڵای خۆڕا بێت. فێدورا ساڵانە یەک بۆ دووجار بەرزدەکرێتەوە (upgrade).

کورتەیەک لەسەر فێدورا[دەستکاری]

ڕوومێزی فێدورا ١٠ بۆ دەوروبەری Gnome

وەک ئاشکرایە کە RedHat لەپشت فێدوراوەیەو پێشتر باسکرا لەسەرەوە. خۆی لەڕاستیدا ناوی «Red Hat Linux» بوو. لە ھاوینی ٢٠٠٢ـدا «Red Hat Enterprise Linux» دەرچوو وە بە پارە بوو بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەھێنا، یەک لەھۆیەکان ئەوەبوو کە ھیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان دابەشکردنە خۆڕاییەکەو ئەوەی کە بە پارە بوو نەبوو. لەھاوینی ٢٠٠٤ـدا بڕیاری ئەوەیاندا کە «Red Hat Linux» لاببەن و لەجێگای ئەوە دابەشکردنێکی تر بھێننەکایەوە کا زیاتر کراوەتر بێت و کاریگەربێت بۆ بۆ بەکارھێنەران. دوای بگرەو بەردەیەکی زۆر بڕیاری ئەوەدرا کە «Red Hat Linux» و Fedora Linux Project لێکبدەن و ناوی لیبنێن پرۆژەی فێدورا (Fedora Project)، کە لەدواییدا دابەشکردنی Fedora Coreـی لێ دەرچوو. ھەروەھا لە فێدورا ٧ (وەشانی حەوتەم) ناوی گۆڕاو بەتەواوەتی ناونرا فێدورا.

ھەندێکی زانیاری تر بەگشتی[دەستکاری]

  • فێدورا زۆر گونجاوە بۆ کەسێکی تازە بەکارھێنەری گنو/لینوکس.
  • فێدورا بەھۆی ئەوەی وەشانەکانی ماوەیەکی کەم ئەمێنێتەوە بۆیە ھەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمە خاڵێکی لاوازە چونکە بەکارھێنەر پێویستی بە دابەشکردنێکە کە توانای مانەوەی زۆری ھەبێت واتە زۆر بژێت. بەڵام ئەمەش خۆی لەخۆیدا باشە بۆ دابەشکردنێکی وەک فێدورا چونکە ڕۆژانە گۆڕانکاری و نوێکاری و داھێنان دەکرێت لە بواری تەکنەلۆژیادا مەبەست زیاتر ڕەقەکاڵاکانە، ئەمەش وادەکات کە فێدورا زیاتر خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو ڕەقەکاڵایانەداو ھەروەھا نەرمەکاڵاکانیش.
  • بەکارھێنانی yum کە کورتکراوەی Yellow dog Updaterـە بۆ دامەزراندن و تازەکردنەوەی گورزەکان.

بۆ نموونە:
١. بۆ دامەزراندنی لێدەری VedioLAN ڕاستەوخۆ:

yum install vlc

٢. بۆ داگرتنی دوایین تازەگەرییەکان: کەھەموو گورزەکان تازەدەکاتەوە بۆ دوایین وەشان:

yum update
  • بەکارھێنانی گورزەی RPM : کە کڵاوی سور RedHat بەھەمان شت لەپشت ئەم گورزەی سیستەمەوەیە، وە کورتکراوەکەی بریتییە لە Red Hat Package Manager. ئەم گورزەی سیستەمە بەواتای ئەوەی کە تەواو دەتوانێت ھەر گورزەیەک دابمەزرێنێت و لەھەمان کاتیشدا بی سڕێتەوە وە ھەروەھاش upgradeـی بکات.

بۆ نموونە ئەگەر بویسترێت گورزەیەک دابمەزرێنیت:

rpm -ivh nawi_gurzeke.rpm

ھەموو وەشانە دەرچووەکانی فێدورا[دەستکاری]

ژمارە ناوەکان ڕێکەوتی وەشاندن ناوکی لینوکس X GNOME KDE
١ «Yarrow» ٥. تشرینی دووھەمی ٢٠٠٣ 2.4.19 XFree86 4.3.0 2.4 3.1.4
٢ «Tettnang» ١٨. ئایاری ٢٠٠٤ 2.6.4 X.Org 6.7.0 2.6 3.2.2
٣ «Heidelberg» ٨. تشرینی دووھەمی ٢٠٠٤ 2.6.9 X.Org 6.8.0 2.8 3.3.0
٤ «Stentz» ١٣. حوزەیرانی ٢٠٠٥ 2.6.11 X.Org 6.8.2 2.10 3.4
٥ «Bordeaux» ٢٠. ئازاری ٢٠٠٦ 2.6.16 X.Org 7.0 2.14 3.5.1
٦ «Zod» ٢٤. تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ 2.6.18 X.Org 7.1 2.16 3.5.4
٧ «Moonshine» ٣١. ئایاری ٢٠٠٧ 2.6.21 X.Org 7.2 2.18 3.5.6
٨ «Werewolf» ٨. تشرینی دووھەمی ٢٠٠٧ 2.6.23 X.Org 7.2 2.20 3.5.8
٩ «Sulphur» ١٣. ئایاری ٢٠٠٨ 2.6.25 X.Org 7.3 2.22 4.0.3
١٠ «Cambridge» ١١.تشرینی دووھەمی ٢٠٠٨ 2.6.27 X.Org 7.3 2.24 4.1.3
۱۱ «Leonidas» ٩.حوزەیرانی ٢٠٠٩ 2.6.29 X.Org 2.26 4.2
۱۲ «Constantine» ١۷.تشرینی دووھەمی ٢٠٠٩ 2.6.31 X.Org 2.28 4.3
۱۳ «Goddard» ۲۵.ئایاری ۲۰۱۰ 2.6.33 X.Org 2.30 4.4
ئەو خشتەیەی سەرەوە پێکھاتووە لە وەشانەکانی فێدورا ھەر لەسەرەتاوەو ناوەکانیان و ڕێکەوتی وەشاندنیان، ھەروەھا وەشانی ناوکی لینوکس کە لەگەڵ ئەو وەشانەدا دامەزراوە. ھەروەھا دەوروبەری gnome و kde.
ئەو ڕەنگە پاشبنەما سەوزەی کۆتایی بریتییە لە دوا وەشانی فێدورا.

وێنەی ڕوومێزی فێدورا[دەستکاری]

  • ھەریەک لە وەشانەکانی ١ تاوەکو ٦ بەناوی Fedora Core ـەوە بوون، پاشان Core لابرا.

زیاتر زانیاری[دەستکاری]

لینکی دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]