فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالد
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
Coordinates: 24°57′28″N 46°41′56″E / 24.95778°N 46.69889°E فرۆکەخانەی شا خالدی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە و نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە ڕیازی پایتەختەوە دوورە. و سەنتەری سیستەمی گواستنەوەی ھەوایی نیشتمانییە. نووسینگەی ئەمەریکی بۆ ئەندازیاری شاریستانی نەخشەسازی بۆ ئەنجامداوە. لە ١٩٨٣دا کرایەوە و گەورەترین فڕۆکەخانەی جیھان بوو لەڕووی ڕووبەرەوە. تێکڕایی ڕووبەری زەوی فڕۆکەخانەکە ٢٢٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
وێستگەی شاھانە [دەستکاری]
وپستگەیەکی تایبەتە بۆ پێشوازییەکانی شاھانە و فەرمی بۆ وڵات. دەکەوێتە بەشی باشووری فڕۆکەخانەکە و ڕووبەرەکەی ٢٨.٥٠٠ مەتری دووجایە، گۆڕەپانێکی مەڕاسیمی تێدایە.