عەلی حەمەساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی حەمەساڵح
بە کوردی: عەلی حەمەساڵح
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
دەربەندیخان، عێراق
زمانی زگماکیکوردی
پیشەسیاسەتوان
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٩

عەلی حەمە ساڵح (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٨٤، لە دەربەندیخان، ھەرێمی کوردستان) کەسایەتیەکی سیاسیی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بووە، لە وەتەی ھەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.[١] عەلی پێشتر بەھۆی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی کی ئێن ئێن بەناوی زمانی ژمارەکان[٢] لە باشووری کوردستان ناسرا ئەمەش بووە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٣ توانی زۆرترین دەنگ لەناو کاندیدەکان بەدەست بھێنێت کە ١٣٩ھەزار و ٧٦٧ دەنگ بوو.[٣] دوای ھەڵبژاردنەکانیش بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بەناوی ئێمە و ئەوان ھەر لە کەی ئێن ئێن.[٤] لە ناو پەلەمانی کوردستان عەلی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری وە ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و ووزەیە.[١] عەلی وێڕای کارکردنی لە بابەتی دارایی و ئابووری بەڵام خۆی ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی کوردی، ھەر بەھۆی بەرنامە ئابوورییەکانی ئەو بە حاسیبەی گۆڕان ناوی دەرکردووە،[٥] بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری ژووری لێکۆڵینەوەی ئابووری بزووتنەوەی گۆڕان وئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە. پێشتریش لە ڕۆژنامەی ڕووداو وەک ڕۆژنامەوان و ستووننووس کاری کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Marchی 2016. Retrieved 13ی Novemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Marchی 2016. Retrieved 21ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Augustی 2014. Retrieved 13ی Novemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٨ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان ھێناوە، ماڵپەڕی ھاوڵاتی
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Julyی 2016. Retrieved 21ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئێمە و ئەوان
  5. ^ http://kurdoo.com/mag/2013/08/04/حاسیبەکەی-گۆڕان-زانیاری-ورد-له‌باره/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]