عومەر ئەلبەشیر
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
عومەر حەسەن ئەلبەشیر (لەدایکبووی ١٩٤٤)، سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتی سوودان و سکرتێری حیزبی کۆنگرەی سوودانە. لە ١٩٨٩دا کاتێ ئەندامی ئەرتەشی سوودان بوو، لە کۆدەتایەکی بێ خوێنڕشتن، سادق ئەلمەھدی سەرۆک وەزیرانی کاتی ناوە لاوە و بە دەسەڵات گەیشت.[١][٢]
لە ٢٠٠٤دا بە گرێبەستێک شەڕی ناوخۆی باشوور و باکووری سوودانی کۆتایی ھێنا. بە ھۆی دەوری سەرکیی لە ڕووداوی دارفوور کە تێیدا ٢٠٠ھەزار کەس بە تاونی غەیری عەرەببوون کوژران، لە لایەن دادگای جینایی نێنەتەوەیی تاوانبار ناسرا و ڕووداوەکە وەک جینۆساید ناسێندرا.[٣]