شێوەزار
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
شێوەزار (بە ئینگلیزی: dialect) بەشێکی بچووکتر لە زمانە کە تایبەتمەندییەکانی خۆی ھەیە. شێوەزاراوەکانی ھەر زمان لەگەڵ یەک پەیکەرەی ئەو زمانە دروست دەکەن.
شێوەزارەکان دەتوانن لەگەڵ یەک جیاواز بن:
- لە وشەکاندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن مزگەوت بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن مزگت).
- لە گۆکردندا: وشەکان وەکوو یەک دەنووسرێن بەڵام جیاواز گۆ دەکرێن لە لایەن ئاخێوەرانی جۆراوجۆرەوە.
- لە ڕێزماندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن لە دوور ڕا بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن لە دوورەوە).