شێخ ئیبراھیم عەبدولفەتاح شەعشاعی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە‌ دایک بووی ساڵی ١٩٣٠ز لە‌ شاری (قاھیرە) کە‌ پایتە‌ختی میسرە‌،‌ کوڕی قورئان خوێنێکی بە‌ناوبانگ بووە‌ کە‌ ئە‌ویش (شێخ عبدالفتاح الشعشاعی) باوکیە‌تی، وە‌ باپیرە‌شی ھە‌ر یە‌کێک بووە‌ لە‌ خوێنە‌رە‌ بە‌ناوبانگە‌کانی قورئانی پیرۆز، وە‌ دە‌ستی بە‌ خوێندنی قورئان کروە‌ وە‌ لە‌ھە‌مان کاتیش بە‌لە‌بە‌رکردن و (زانستی تە‌جوید) و خوێند‌نە‌کان لە‌ خوێندە‌نگای (علی) لە‌ژێر دە‌ستی (شێخ عامر عثمان)، وە‌ بە‌ پلە‌یە‌کی بە‌رزی زانستی گە‌یشتووە‌ لە‌ پە‌یمانگای (ئە‌زھە‌ر)، وە‌ لە‌پاش ئە‌وە‌ بۆ ماوە‌ی سێ ساڵ لە‌گە‌ڵ (شێخ درویش الحریری) بووە‌ کە‌ مامۆستا بوو لە‌ (ذائع الصیت)، شێخ لە‌ ناو خە‌ڵکدا قورئانی نە‌خوێندووە‌ ھە‌تا ساڵە‌کانی ١٩٥٤ وە‌ لە‌ پاشاندا پە‌یوە‌ندی کرد بە‌ دە‌زگاکانی ڕاگە‌یاندن لە‌ ساڵی ١٩٦٨، پاشان بە‌ خوێنە‌ری قورئان پیرۆز دانرا لە‌ مزگە‌وتی (السیدة زینب) خوای لێ ڕازی بێ. وە‌ ئە‌ویش ھە‌مان پیشە‌ی باوکی بوو لە‌ پێش خۆیدا، وە‌ زۆر ھۆگری دە‌نگی باوکی بووە‌ وە‌ لە‌سە‌ر ھە‌مان ڕێبازی باوکی قورئانی خوێندوە‌تە‌وە‌، وە‌ دە‌یفە‌رموو کە‌ باوکی زۆر ھۆگر بووە‌ بە‌ دە‌نگی (شێخ ئە‌حمە‌د نداء) کە‌ ئە‌ویش خوێنە‌رێکی قورئانی پیرۆزە‌ لە‌ نە‌وە‌ی پاشوو (علی شێخ رفعت). شێخ إبراھیم زۆر ھە‌وڵی دە‌نگ خۆشی داوە‌ بۆیە‌ لە‌دە‌نگدا زۆر دوڵە‌مە‌ند بووە‌، وە‌ لە‌سە‌ر خوێندنە‌وە‌ی (وە‌رش) خوێندویە‌تی. وە‌ زۆر بە‌توانا بووە‌ لە‌ دە‌ستورە‌کانی وە‌ستان و دە‌ستپێکرنە‌وە‌، وە‌ زۆر بە‌ ویقارە‌وە‌ قورئانی خوێندوە‌تە‌وە‌ . ئە‌م کە‌ڵە‌ پیاوە‌ لە‌ ساڵی ١٩٩٢ بە‌یە‌کجاری ماڵئاوای دە‌کات ڕۆحی دە‌گە‌رێتە‌وە‌ ژێر ڕە‌حمی پە‌روە‌ردگاری. ڕە‌حمە‌تی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]