شتەکان لێک دەترازێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شتەکان لێک دەترازێن ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٥٨ی نووسەر چینوا ئەچێبێیە (١٩٣٠- ٢٠١٣) کە خەڵکی نێجیریایە. بەپێی زۆرێک لە ڕیزبەندییەکان لەنێو باشترین سەد ڕۆمانی ھەموو سەردەمەکاندایە، لەوانە: تایم مەگەزین و گاردیان و تەلەگراف. لە ھەندێک لە زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن لە ئەفریقا لە وانەکاندا دەخوێنرێت. بۆ زیاتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕراوە. لەنێو رۆمانە پڕفرۆشەکاندایە و تا ئێستا زیاتر لە یانزە ملیۆن دانەی لێ فرۆشراو. بە باشترین رۆمانی ئەفەریقی دادەنرێت. جگە لەوەی خودی نووسەرەکەشی ئەفەریقییە و وێنەیەکی راستەقینەی ژیانی ئەو کۆمەڵگایانەی بۆ کێشاوین. لە ساڵی ١٩٥٨ بڵاو کراوەتەوە کە لەو دەمەدا ئەچێبێ تەمەنی تەنیا ٢٨ ساڵا بووە. لە ساتی دەرچوونییەوە قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا ھێناوە و چەندین لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://en.wikipedia.org/wiki/Things_Fall_Apart