شاخوێنبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئائۆرت

شاخوێنبەر یان ئائۆرت (بە ئینگلیسی : Aorta) ناوی گەورەترین ڕەگی خوێنبەری لەشی بڕبڕەدارانە.[١] گرنگترین شاڕەگی لەش، ئائۆرتە، کە خوێنی پاڵفتە لە سکۆڵەی چەپی دڵەوە دەگوازێتەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش.
ئائۆرت لە سێ لۆی ناوەکئ، نێوانی و دەرەکی پێک هاتووە کە لە کۆڵەجێن ، ئێلاستین و لووسەماسوولکە دروست بووە. لە دەرگانەی دەرهاتنی ئائۆرت لە سکۆڵەی چەپی دڵ، دەریچەیەکی دوولەتی هەیە کە لە کاتی کرانەوەی سکۆڵەی چەپ، دادەخرێ و لە هەڵگەڕانەوەی خوێن لە ئائۆرتەوە بۆ ناو دڵ بەرگری دەکا.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی زانستگای کوردستان