سەردەمی پاڵەوانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەردەمی پاڵەوانەکان (بە کۆری: 영웅시대 ، بە ئینگلیزی: The Age of Heroes) زنجیرە درامایەکی کۆرییە کە مێژووی گەشەی ئابووریی وڵاتی کۆریای باشوور دەگێڕێتەوە و ژیانی ئەو قارەمانانە نیشان دەدات کە وڵاتی ھەژاری کۆریای پاش شەڕی جیھانیی دووەمیان کرد بە وڵاتێکی پێشکەوتووی ئابووری. ئەو سەردەمە لە مێژووی کۆریا بە «موعجیزەی ڕووباری ھان» (بە ئینگلیزی: Miracle on the Han River) ناسراوە. سەردەمی پاڵەوانەکان لە تەمموزی ٢٠٠٤ تا ئازاری ٢٠٠٥ لە کەناڵی MBC پێشکەش کراوە. ساڵی ٢٠١٣ش دۆبلاژکراوی کوردیی ئەم درامایە لە کەناڵی کوردستان تیڤیەوە بڵاو کرایەوە.

گریدەری دەرەکی[دەستکاری]