سەراب (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەراب
وێنەیەکی تایبەتی ستافی زنجیرەکە
جۆرکۆمەڵایەتی
نووسراوە لەلایەندڵبەند مستەفا
دەرھێنراوە لەلایەنمەریوان ئیبراھیم
وڵاتی بەرھەمھێنەر کوردستان،  عێراق
زمان(ەکان)کوردی
ژمارەی ئەڵقەکان١٩
بەرھەمھێنان
شوێن(ەکان)سلێمانی

سەراب زنجیرەیەکی درامیی تەلەڤیزیۆنیی کۆمەڵایەتیی کوردییە، کە باس لە خۆشەویستی و بەجێھێشتنی نیشتیمان دەکات، و لە ١٩ ئەڵقە پێکدێت؛ ھەر ئەڵقەیەکی ٣٥ خولەکە و لە نوسینی دڵبەند مستەفایە و لە دەرھێنانی مەریوان ئیبراھیمە.[١]

نوێنەران[دەستکاری]

نوێنەرە سەرەکییەکان[دەستکاری]

نوێنەرە لاوەکییەکان[دەستکاری]

چیڕۆک[دەستکاری]

چیرۆکێکی کۆمەڵایەتییە و ھەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەی کوردەوارییە، کە خۆی لە چەند کێشەیەکی کۆمەڵگای کوردی دەبینێتەوە بە تایبەت ئەو کێشانەی کە لە ئەمڕۆدا تووشی ئافرەت دەبن، لە ڕێگەی دراماکەوە ئەوەی تاوەکو ئێستا بە نھێنی کراوە و باسنەکراوە، باسکراوە.[٢]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

ناوەرۆکی دراماکە کارێکی ڕۆمانسی عاشقانەیە، و دابڕانە لە خۆشەویستی و بەجێھێشتنی نیشتیمانە.

پەخشکردن[دەستکاری]

بۆ یەکەمجار لە کوردستان و لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ کە ھاوکاتە لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ پەخشکرا.[٣] و ھەروەھا ئەمە دواھەمین کار بوو بۆ پشتیوان نوری کە بە دەمی ڕۆڵی تێدا ببینێ، کە بەھۆی مەرگییەوە خۆی نەیتوانی بیبینێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ درامای سەراب بەرھەم دەھێنرێت(کوردی). ئێن ئاڕتی ۲. سەردان لە ڕێکەوتی ۱ی حوزەیرانی ۲۰۱٨.
  2. ^ وتەی دەرھێنەر، مەریوان ئیبراھیم
  3. ^ "بۆ یەکەمجار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ لە شەوانی ڕەمەزاندا درامای "سەراب" پەخشدەکرێت و یەکەم شەوی ڕەمەزان دەست پێ دەکات". ئێن ئاڕ تی. ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی. ١٥ی ئایاری ٢٠١٨. Retrieved 1ی Juneی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)