سی شارپ
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
سی شارپ یەکێک لە زمانەکانی بەرنامەنووسیی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانێکی ستاندارد لە جیھاندا ناسراوە. ئەم زمانە زۆرتر لە جاڤا کەڵکی وەرگرتووە و زۆر زوو توانی جێگای خۆی لە نێوان زمانەکانی بەرنامەنووسیی جیھاندا بکاتەوە.
سی شارپ زمانێکی شتگەرایە یا واتە لە سەر بنەمای object. چۆنێتیی نووسینی ڕێسای کار بەم زمانە زۆر چاکتر و بەکەڵکتر لە زمانەکانی دیکەی پلاتفۆرمی دۆت نێت وەک ویژواڵ بەیسیکە.
سی شارپ دۆت نێت [دەستکاری]
سی شارپ دۆت نێت لە ویژواڵ ستۆدیۆ ٢٠٠٣ڕا لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە، پێشان درا. دۆت نێت ھەندێک لە کلاسەکانی مایکرۆسافتە کە لە یک فایل بە نێوی دۆت نێت فرەیم وۆرکدا دانراوە و زمانەکانی ویژواڵ بەیسیک دۆت نێت ، سی شارپ دۆت نێت و سی پلاس پلاس ھەموو لەو کلاسانە کەڵک وەردەگرن.