سی ئێس لێوس

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
سی ئێس لێوس
Statue of C.S. Lewis, Belfast.jpg
لەدایکبوون کڵایڤ ستاپڵس لێوس
٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٨
بێڵفاست، ئیرلەندا
مەرگ ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣
ئۆکسفۆرد، ئیلگنتەرا
پیشە بەرگریکار لەمەسیحییەت
ناسراو بە هۆی ڕۆماننووس، هۆنراوەنووس و ئەکادیمی و لێکۆڵەرەوەی چاخەکانی ناوەڕاست و ڕەخنەگری ئەدەبی و لاهووتگەر
بیروڕای ئایینی مەسیحییەت
هاوسەر(ەکان) جۆی دەیڤدمان


کڵایڤ ستاپڵس لێوس (بەئینگلیزی: Clive Staples Lewis، کورت دەکرێتەوە بۆ: C. S. Lewis، بە"جاک" ناسراوە لەلایەن خزم و دۆستانییەوە)، ڕۆماننووس و هۆنراوەنووس و ئەکادیمی و لێکۆڵەرەوەی چاخەکانی ناوەڕاست و ڕەخنەگری ئەدەبی و لاهووتگەر و بەرگریکارێکی مەسیحی خەڵکی شاری بیڵفاستی ئیرلەندا بوو. ناسراوە بەهۆی چیرۆکە خەیاڵییەکانی وەکوو، نامەکانی سکروتەیپ، مێژووی نارینا و بۆشایی سیانەیی و پەڕتووکە ناچیرۆکییەکانییەوە وەکوو تەنها مەسیحییەت، پەرچووەکان و کێشەی ئازار.

لێوس لەگەڵ هاوڕێگەکەیدا جەی ئاڕ ئاڕ تۆڵکین دا هاوڕێی نزیک بوون. هەردووکیان لە کۆلیجی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خزمەتییان کردووە، هەردووکیشیان ئەندامی چالاک بوون لە گرووپی نافەرمی ئەدەبی ناسراو بە ئینکلینجزدا. بەپێی یاداشتنامەکەی بەناوی سەرسوڕماو بە جۆیەوە، لێوس لە کڵێسای ئیرلەندا ئاوەشۆرەیی کراوە لەکاتی لەدایکبوونیدا، بەڵام لە باوەڕەکەیەوە دوور کەوتەوە لەماوەی هەرزەکاریدا. بەهۆی کاریگەری تۆڵکین و چەند برادەرێکی تریەوە، لەتەمەنی ٣٢ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ باوەڕی مەسیحییەت و بوو بەقەشەیەکی سادەی کڵێسای ئینگلیزی.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر