لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیلیسترا (بە بولگاری: Силистра)شارۆچکەیەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بولگاریا. شارۆچکەکە دەکەوێتە کەناری باشووری ڕووباری خوارەوەی دانووب ھەروەھا ئەو بەشەی سنووری ڕۆمانیایە کە بەدوای ڕووباری دانوبدا دەوستێت. سیلیسترە ناوەندی ئیداری پارێزگای سیلیسترە و یەکێکە لە شارۆچکە گرنگەکانی ناوچەی مێژوویی باشووری دۆبرودژە. سیلیسترا ٤٣١ کم لە سۆفیا پایتەختی بولگاریا دوورە و ١٤١ کم لە ڤارنا دوورە
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢دا، سیلیسترا ٣٥ ٢٣٠ کەس لە سنووری شارەکەدا نیشتەجێ بوون لەکاتێکدا شارەوانی سیلیسترا لەگەڵ گوندەکانی تەنیشت کە بە شێوەیەکی یاسایی سەر بە یەک بوون ٥٠ ٧٨٠ کەسی تێدابوو.[١] ژمارەی دانیشتووانی شارەکە (نەک شارەوانی) لە ماوەی ١٩٨٦–١٩٩١دا گەیشتە لووتکە، کاتێک ٧٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند.[٢]
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیلیسترا تێدایە. |