سیفەتی پیتەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیفەتی پیتەکان (بەعەرەبی:صفات الحروف): شێوازی دەرچوونی پیتەکەیە لەدەرچەی تایبەت بەخۆی. زمانی عەرەبی ٢٩ پیتی ھەیە، ھەریەک لەم پیتانە خاوەنی چەندی سیفەتێکن. بەشێوەیەکی گشتی سیفەتی پیتەکان دابەش دەکرێت بۆ دووبەش ١-ئەو سیفەتانەی دژیان ھەیە. ٢- ئەو سیفەتانەی دژیان نییە.[١]

ئەو سیفەتانەی دژیان ھەیە[دەستکاری]

  1. ئاشکراو چرپە(الجهر والهمس).
  2. توندی، خاو و نەرمی، سیفەتێک لەنێوان توندی و نەرمی (الشدة والرخاوة والبینیة).
  3. بەرزەوەبوو و نزمەوەبوو (الٳستعلاء والٳستفال).
  4. لکاوەکان و کراوەکان ({عەرەبی{الٳطباق و الٳنفتاح}}).

ئەو سیفەتانەی دژیان نییە[دەستکاری]

-فیکە(الصفیر).

  1. ھەڵبەزین و ڕاتەکان (القلقلة).
  2. نەرم و نیانی (اللین).
  3. لادان (الانحراف).
  4. دووبارەکردنەوە (التکریر).
  5. بڵاوبوونەوە (التفشی).
  6. بەرەو درێژبوون (الٳستطالة).
  7. مینگە (الغنة).

ئاشکراو چرپە (الجهر والهمس)[دەستکاری]

چرپە(الهمس):دەنگێکی نزمە کە شاراوەیە لەگوێدا و لە ئەنجامی کرانەوەی دەنگەژێکان و نەھەژاندنیان و ھاتنەدەرەوەی ھەوایەکی زۆری ھەناسە ڕوودەدات.

ئەو پیتانەی کە بە شێوەی چرپە دەخوێندرێنەوە ژمارەیان ١٠ پیتە: (ف، ح ، ث، الهمزە، ش ، خ، ص ، س، ك ، ت) زاناکانی زانستی تەجوید بەبەکارھێنانی ئەم دە پیتە ڕستەیەکیان دروست کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسان لەبەربکرێن:(فحثَّه شخصٗ سكت). ئەم پیتانە پێیان دەگوترێت پیتەکانی چرپە لەبەر ئەوەی لەکاتی گوتنیاندا دەنگێکی ناسک و نزمیان ھەیە.

ئاشکرا(الجهر):دەنگێکی بەرزە و ئاشکرایە لە گوێدا کە بەھۆی لێکدانی دەنگەژێکان و ھەژاندنیان و گرتنەوەی بەشێکی زۆر لەھەوای ھەناسە ڕوودەدات.

ھەموو ئەو پیتانە دەگرێتەوە کە بەشێک نین لە پیتەکانی چرپە و ژمارەیان ١٩ پیتە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نور, مكتبة. "تحميل كتاب شرح منظومة المقدمة الجزرية لأيمن سويد جمع وتقديم ليلى نبيه نبهان PDF". www.noor-book.com (بە عەرەبی). Retrieved 2022-06-10.
  2. ^ "Zanstitajweed.com /زانستي ته‌جويد /زانستی تەجوید /تجويد/". www.zanstitajweed.com. Retrieved 2022-06-10. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کتێبی شرح المنظومة الجزریة، عەبدالله توفیق

بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]

زانستی تەجوید