سیسکۆ سیستمز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیسکۆ سیستەمزەوە ڕەوانە کراوە)
Cisco Systems, Inc.
بازرگانی دەکات لەڕایەڵەی کۆمپیوتەر، گەیاندن، پەیوەندیکردن
دامەزراوە لە١٠ کانوونی یه‌که‌می ١٩٨٤
شوێنی سەرەکیSan José (کالیفۆڕنیا، سان جۆزێ), 170 West Tasman Dr.

San Jose, CA 95134

USA
بەڕێوەبەرانJohn T. Chambers (CEO)
کارمەندان71,883 (2016)
ماڵپەڕhttp://www.cisco.com



سیسکۆ لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سان فرانسیسکۆ San Francisco لە کالیفۆڕنیای سەر بە ئەمەریکا دامەزراوە، لە لایەن کوڕ و کچێکی خوێندکاری زانکۆی ستانفۆرد شاری سان جۆزێ San Jose. ئەم دوو خۆشەویستە لیۆنارد Leonard Bosack و ساندرا Sandra Lerner، لە ژوورێکی زانکۆ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بوون بۆ ھێنانەدیی شێوازێکی ئاسان لە ڕایەڵەکردنی چەند کۆمپیوتەرێکدا بەیەکەوە، سەرەنجام سیسکۆیان پێک ھێنا، ساڵی ١٩٩٠ ساندرای خێزانی پێش جیابوونەوەی لە لیۆنارد بە ١٧٠ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەستی لە سیسکۆ ھەڵگرت. سیسکۆ ناسراوە بە بەرھەمھێنانی Router و Switches لە بواری ڕایەڵەکردندا. سیسکۆ توانیی لە ڕێگەی router ـەوە چارەسەرەکانییەوە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت، بەھۆی فراوانبوونی بەکارھێنانی ئینتەرنێتەوە. سیسکۆ گەشەیەکی باشی کرد و چەندین شیکاریی ھێنایە خزمەت ئاسانکردنی ڕایەڵە.

ناو و لۆگۆکەیان[دەستکاری]

ناوی سیسکۆ cisco لە دوا بڕگەی ناوی سان فرانسیسکۆ San Francisco وەرگیراوە , وێنەی لۆگۆکەش لە دیمەنی پردی Golden Gate لەو شارە وەرگیراوە، ھاوکات دەکرێت وەکوو شەپۆلێکی ڕادیۆیی تەماشای بکرێت. ئەمڕۆکە لە سەدا ٥٠ بۆ ٨٠ ـی شیکارەکانی ڕایەڵە و پەیوەندیکردن ھی سیسکۆیە، زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەند لە ١١٥ وڵاتی جیادا کار لەم کۆمپانیایەدا دەکەن.

بواری کارکردن[دەستکاری]

سیسکۆ چەندین پەیمانگای فێرکردن و پێوانەیی ھەیە، کە ساڵانە ھەزاران ئەندازیار، پسپۆڕیی تیا وەردەگرێت.

وێبگە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]