سی شارپ
سی شارپ (بە ئینگلیزی: #C) یەکێک لە زمانە بەرنامەسازییەکانی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانیکی بەرنامەڕێژیی ھاوچەرخ، گشتی، ئامانجدار، لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازانی کۆمپیوتەری ئەوروپی (ECMA) و ڕێکخراوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (ISO) پەسەند کراوە، ئەم زمانە بە جۆریک دیزاینکراوە کەبتوانێت لە ژێرخانی زمانی ھاوبەش(CLI) کاربکات، کە پێکدێت لە کۆدی جێبەجێکردن و ژینگەی کارپێکردن کە ڕێگە بە زمانە جۆراوجۆرە ئاست بەرزەکان دەدات لەسەر سەکۆ و تەلارسازییە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و زۆر ھاوشێوەی لەگەل زمانی جاڤا و بەکارھێنەرانی ئاسانە بۆ ئەو کەسانی کە زانیارییان لە سی، سی++و جاڤا ھەیە
تایبەتمەندییەکانی سی شارپ
[دەستکاری]- ئاسان بۆ دەستپێکردن: سی شارپ زمانێکی ئاست-بەرزە کە نزیکترە لە زمانە بەرنامەڕێژییە بەناوبانگەکانی تر وەکوو سی، سی++ و جاڤا کە فێربوون بۆ ھەر کەسێک ئاسان دەبێت
- پەرەپێدانی کاربەرنامەی دێسکتۆپ و وێب ئەپڵیکەیشن: بە شێوەیەکی بەرچاو لەپەرەپێدانی کاربەرنامەکانی وێب و کاربەرنامەکانی دێسکتۆپ بەکاردێت کە یەکێکە لەو زمانە بەناوبانگانەی کە لە دێسکتۆپێکی پڕۆفیشناڵدا بەکاردەھێنرێت، ئەگەر ھەر کەسێک بییەوێت کاربەرنامەکانی مایکرۆسۆفت دروستبکات، سی شارپ یەکەم ھەڵبژاردییە
- کۆمەڵگەیەکی گەورەیە: کۆمەڵگەی گەورەی ھەیە و ھەمیشە گەشەدەسەنی بۆ ئەوەی لە سیستمەکان بمێنێتەوە و لەناونەچوبێت
- پەرەپێدانی یارییەکان: سی شارپ بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت لە گەشپێدانی یارییەکان و بەردەوام لە زاڵبوون و ھەوادارێکی گەورەی ھەیە
- بەشێکە لە .Net Framework
وەشانەکان
[دەستکاری]سی شارپ دۆت نێت
[دەستکاری]سی شارپ دۆت نێت لە ڤیژواڵ ستۆدیۆ ٢٠٠٣ڕا لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە، پێشان درا. دۆت نێت ھەندێک لە کلاسەکانی مایکرۆسافتە کە لە یک فایل بە نێوی دۆت نێت فرەیم وۆرکدا دانراوە و زمانەکانی ویژواڵ بەیسیک دۆت نێت، سی شارپ دۆت نێت و سی پلاس پلاس ھەموو لەو کلاسانە کەڵک وەردەگرن.
تێبینییەکان
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Using C# 3.0 from .NET 2.0». Danielmoth.com. ١٣ی ئایاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Visual Studio 2017 15.3 Release Notes». docs.microsoft.com.
- ^ ئ ا ب پ «Visual Studio 2017 15.9 Release Notes». docs.microsoft.com.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سی شارپ تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- زمانە برنامەسازییەکانی .نێت
- زمانە بەرنامەسازییەکان
- نەرمامێرەکانی ٢٠٠٠
- داھێنانە ئەمریکییەکان
- زمانە فرمانییەکان
- پێوەرەکانی ئایزۆ
- زمانە بەرنامەسازییە ئاستبەرزەکان
- Pages with reference errors that trigger visual diffs