سۆرێن کیەرکێگۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سۆرێن ئابیی کیرکەگۆ (دانیمارکی: Søren Aabye Kierkegaard، سوێرن کیرکەگۆ، ماوەی ژیان ١٨١٣-١٨٥٥) فەیلەسۆفی مەسیحی و دانیمارکیە کە بە باوکی فەلسەفەی ئێگزیستانسیالیزم لە قەڵەم دەدرێ. کیەرکێگۆر لە ساڵی ١٨١٣ لە کۆپنھاگن لە دایک بووە و ساڵی ١٨٥٥ ھەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە. تێکڕای فەلسەفەی ئەو باس لەم بابەتانە دەکات: گوناھ، ئازادی، خۆشەویستی، ھاسەرگیریی، پەشیمانی، بیرکرندەوە، کۆیلایەتی و چارەنووس. بەشێکی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھۆکارەی کە خۆی لە ڕێی ئەو کیشانەوە دووچاری چەندین چەرمەسەریی و ئەزمونی توند بووە. لەبەر سەختی ناوەکەی جۆرەھا خوێندنەوەی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لەوانە "کیرکیجارد".

سەرچاوەکان[دەستکاری]