سالار محەمەد فەتاح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوسەر و هۆزانەوان سالار محەمەد فەتاح، ناسیار بە دیرزان، خاوەن رۆحێکی نشتیمان پەروەری، لە ١٣ ئیلولی- ١٩٩٩ لە شاری زاخۆ[١] لە بنەمالەیەکی کوردپەروەر هاتووتە دنیا.


ژیاننامە

نووسەر و هۆزانەوان (سالار محەمەد فەتاح) ناسراوە بە (دیرزان) دانیشتووی زاخۆیە و لە دایکبووی (13-ئیلولی-1999) لە هۆزی (هەسنی) یە، لە گوندی شلیکە لە ڕۆژاوای باشووری هەرێمی کوردستان. بنەماڵەکەیان کە بە درێژای تەمەنیان خزمەتی کوردایەتییان کردووە. دەرچووی پەیمانگای زمانی ئینگلێزییە، لە زانکۆی ئەمریکی - کوردستان. هەروەها ئێستا 2023 خویندکاری کولێژی خوێندنی نیودەوڵەتییە لە بەشی خوێندنی (ئاساییشی نیودەوڵەتی و خوێندنە ستراتیجییەکان) ، لە زانینگای ئەمریکی- کوردستان، لە ساڵی (2018) دەستی کردووە بە کاری نووسینی وتاری سیاسی، کە لە گوڤار و ڕۆژنامەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا بڵاویکردووە. و لە ساڵی (2023) یەکەم بەرهەمی شعری بەناوی (ڕۆژ - پێنووسەک ژ دەمارێن ڕۆژێ) بە هەردوو زاراوەی کورمانجی (خواروو و ژوورو) چاپ و بڵاوکردۆتەوە. لە ڕۆی ناوەروکەوە هەموو نووسراوەکانی بابەتی سیاسی و نشتیمان پەروەری پێوە دیارە لە بەر ئەوەی لە بنەمالەیەکی کوردپەروەرە، و ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوە کە ناوەرۆکی هەموو نووسراوەکانی بە کوردایەتی داپۆشراو بێت، و کوردایەتی کارتێکردنی لەسەر بیرۆکە و ئایدلۆجیای ئەو لە نووسین داکردووە. و لە هەندێک نووسراوەکانی تردا بابەتی ڕەخنەی پێوە دیارە لەبەرانبەر ئەو دیرۆکە چەوتەی کە گۆڕاوە، وەک لە هونراوەیەک دا دەڵێت:

من شاخم دێرینم

تو توری تورستان

من خاکم بۆ ژیان

تو دوزەخی ئاخر زەمان

زمان دێرینە

دێرنترم لە زمانم

لەم دێرە هونراوە دا باس لە داگیرکاری کوردستان دەکات و ئەوانەی کە خاکی کوردیان داگیرکردووە، کە ئەوان بە دوزەخ ناو دەبات.

لە ڕووی سیاسەتی نیودەوڵەتییەوە زور بابەتی بڵاوکراوەی هەیە، کە بە لێکوڵینەوە پێشهاتی ڕووداوە سیاسییەکان کردووە، لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ڕاگەیاندن، وە ڕۆژنامە و گوڤارەکاندا بڵاوکردووە.

لە بەر بارودۆخی ژیانی هەست بە ئازارەکانی کومەڵگا کردووە، و ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوە کە ڕێکخراوێکی هاوکاری مرۆی لەژێر ناوی (ڕێکخراوی گەنجینەی هزری) دا بمەزرینیت، و بە ڕێگای ئەم ڕێکخراوەیەوە هاوکاری خەڵک هەژار و لێقەوماو بکات.

بەرهەمەکانی:

1- ڕۆژ - پێنووسەک ژ دەمارێن ڕۆژێ - 2023 [١]

2- گوتنێن بێ ناسنامە - 2023

3- جەمکێن سیاسی و ئەکادمی - 2019

ئێستاش 2023 بەرهەمێکی ئەدەبی بەناوی (ئەسپەدەستە) ئامادەکردووە بۆ چاپ و تا ئێستا بڵاوینەکردۆتەوە، ناوبراو چەندین گۆتار و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی زانستی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکردۆتەوە و تا ئێستا 2023 بەردەوامە لە کاری نووسین، وە بەرپرسی ڕێکخراوی گەنجینەی هزریە، و خویندکارە. هەروەها پەڕتووکخانەیەکی بچوک وەک ماڵێک بۆ ڕەوشەنبیرانی گەنج، و خزمەتکردنی نووسەرانی گەنج لە زاخۆ کردۆتەوە. [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زاخۆ", ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد, 2022-09-08, retrieved 2023-04-10