د.عەرەفات کەڕەم ستونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نووسەر و توێژەر و سیاسەتوان و هزرڤانی کورد، لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ستونێ لە ناحیەی شێروان مەزن سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٠ ماستەری لە بواری سیۆلۆژی و بەراوردە ئاینیەکان لە مالیزیا هێناوەتەوە،لە ساڵی ٢٠٠٣ دکتۆرای لە هەمان بوار لە هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ یاریدەدەری راگر بوە بۆ کاروباری زانستی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین. لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی بەشی یاسا بوە لە فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی سۆڕان. دواتر بو بە ڕاگری فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی سۆڕان . جێگری سەرۆکی کۆڕبەندی هزری ئیسلامی بوە لە کوردستان.

لە ساڵی ٢٠١٤ دەبێت بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ،دواتر دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ، لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری سەرۆک بارزانی دوبارە هەڵ دەبژێردرێتەوە بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمانی عێراق، پیشەی دواتری و ئێستای ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانیە بۆ کاروباری بەغداد.

خاوەنی زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە و سەدان بابەتە لە بوارەکانی هزری و فەلسەفی و ئایین و سیاسی.


کتێبە چاپکراوەکانی:

١)الحياة الدينية من نهري إلى بارزان. ٢)سعيد النورسى المفترى عليه. ٣)تاريخ التعريب الديني. ٣)مقالات في الإسلام السياسي بةشى يةكةم. ٤)ديروكا تيرورا ئولي. ٥)كورد و ئيسلاميزم.


لینکی چەند بابەتانێکی گرنگی ناوبراو لە گۆڤاری گوڵان: https://www.gulanmedia.com/so/author-profile/256