دەفرە فڕیوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەفرێکی فڕیوی گۆمان لێکراو لە پاسیاک، نیو جێرزی، ١٩٥٢
نزیکی ساڵێک پێش شەپۆلی دەفری فڕیوی ١٩٤٧، گۆڤاری پەڵپی چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان کەشتیی ئاسمانیی شێوە دەفری تێدابوو.

دەفرێکی فڕیو دەستەواژەیەکی ڕوونکردنەوەیییە بۆ جۆرێک لە کەشتیی فڕیو کە شێوەی دەفری ھەبێت، کە زۆرتر بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە تەنێکی فڕیوی نائاسایی. دەستەواژەکە بەکارھێنانی کەمتر بووەتەوە بەھۆی دەستەواژەی تەنی فڕیوی نەناسراو کە لەلایەن ھێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەکاردێت. بینینە تۆمارکراوە سەرەتایییەکانی «دەفرە فڕیوە» نەزانراوەکان زۆربەی جار بە زیوی و کانزایی باسیان کردوون، ھەندێک کات وا باسیان کردوون کە گڵۆپی ڕێدۆزینەوەیان پێوەبووە یان بە ڕووناکییەکی زۆر دەور دراون، بەخێرایی فڕیون یان جووڵاون، بەتەنیا یان بەشێوەی توند لەگەڵ کەشتیی ھاوشێوەی دیکە، و خێراییی زۆریان نیشانداوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]