دەستێوەردانی سەربازی لە یەمەن، ٢٠١٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی یەمەن بەپێی وردەکای شەڕەکە

گەردەلوولی بەھێز (بەعەرەبی:عاصفة الحزم)، کردەیەکی سەربازی بوو بۆسەر حووسییەکان یەمەن بەسەرکردایەتی سعودیە و وڵاتە سوننییە ھاوپەیمانەکانی. شەڕەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ دەستیپێکرد. ئامانجی ھێرشەکانی گەردەلوولی بەھێز بۆسەر حووسییەکان ئەوەیە کە دەبێت حوسییەکان سەنعا چۆڵ بکەن چەکڕادەستی حکوومەتی یەمەن بکەنەوە کە ھادی مەنسووڕ سەرکردایەتی دەکا. جگە لە سعوودیە ھەر یەکە لە بەحرەین و کوەیت و قەتەر و ئیمارات و میسر و ئەردەن و سوودان و مەغریب بەشدارن ھاوکات ئەمریکاش پاڵپشتی ئەو وڵاتە عەرەبییانە دەکات بۆ ھێرشکردنەی سەر حوسییەکان.

سەرچاوە[دەستکاری]