دەروازە:کەنەدا/دەڤەر و شارەکانی کەنەدا/٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرێمی نیو برانزویک بە ئینگلیزی: New Brunswick ھەرێمێکە لە کەنەدا، پایتەختەکەی شاری فریدرێکتنە و شاری سانت جۆن چڕترین ناوچەی دانیشتوانی ھەرێمەکەیە، تاکە ھەرێمی کەنەدایە کە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی تێیدا فەرمیە بەپێی دەستور. بۆ یەکەم جار ساموێل دوو شامبەڵان ئەم ھەرێمەی دۆزیەوە لە ١٦٠٤ دواتر کەوتە ژێڕدەستی ئینگلیزەکان لە ١٧٦٣ لەساڵی ١٧٨٤لەھەرێمی نۆڤاسکۆشیا جیابویەوە و بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدی، ڕووبەرەکەی ٧٣٬٠٠٠کم چوارگۆشەیە ژماڕەی دانیشتوانی یەک میلیۆن کەسە کە لە ٪‏٥٨بەڕەگەز ئینگلیزن و بە ٪‏٣٧بە ڕەگەز فەڕەنسین، گرنگترین شارەکانی سانت جۆن و مۆنکتن. زیاتر...