دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرگی چاپی ئینگلیزی
بەرگی چاپی ئینگلیزی

چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕوومی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتییە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ‌ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا.

ئێلا ڕۆبنشتاین ئافرەتێکی شوودار و خەمگین و تەمەنی ٤٠ ساڵانە کاتێ دەست بە کارێکی نوێ دەکا بۆ پەخشکارێکی ئەدەبی. یەکەم کاریشی خوێندنەوە و نووسینی سەرنجە بۆ ڕۆمانێک بە ناوی کفری شیرین کە لەلایەن کەسێکەوە نووسراوە بە ناوی ع. ز. زاھارا کە ڕۆمانەکە باس لە پەیوەندی شەمس و ڕوومی دەکا کە چۆن پاش ئەوەی شەمس دێتە لای ڕوومی، دەیکات بە کەسێکی جیاواز و شاعیرێکی بەسۆز و جەختکەرەوە لەسەر خۆشەویستی. ھەروەھا کاریگەری ڕێساکانی شەمسیشی دەکەوێتە سەر کە بریتین لە ٤٠ ڕێسا بۆ ژیان و خۆشەویستی و ئایین و ڕۆح و دەروون. ھەر کە ئێلا بەردەوام دەبێ لە خوێندنەوە، ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ژیانی خۆی ئاوێنەی ژیانی ڕوومییە و زاھاراش وەکو شەمس بۆ ئەوە ھاتووە کە ئازادی بکا و بیگۆڕێ.

زیاتر...