دەروازە:ئایین/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەمارۆدانی ئەنتاکیە لە نێوان شەڕەکانی خاچپەرستی ھەوەڵ، لەلایەن ژان کۆلۆمب
گەمارۆدانی ئەنتاکیە لە نێوان شەڕەکانی خاچپەرستی ھەوەڵ، لەلایەن ژان کۆلۆمب

ھەڵمەتی خاچپەرستی یان شەڕی خاچپەرستی، بە شێوەیەکی گشتی بەو ھەڵمەت و شەڕانە ئەوترێت کە ئەوروپیەکان پێی ھەستان لە کۆتاییەکانی سەدەی ١١ تا سێیەکی کۆتایی سەدەی ١٣ (١٠٩٦-١٢٩١)، بەو ناوە ناسراوە لەبەرئەوەی ئەوانەی بەشداربوون تیایدا لە ژێر ناوی ئاینی مەسیحییەت و دروشمی خاچدا کۆبوونەوە لە پێناوی بەرگریکردن لێی و لەسەر سنگ و شانی جلەکانیان ھێمای خاچیان بە قوماشی سور ئەدووری. ئامانجی سەرەکیان دەستگرتن بوو بەسەر خاکەکانی ڕۆژھەڵات کە لەو کاتانەدا ڕۆژھەڵات سەرچاوەی سەروەتەکان بوو.

ھۆکاری یەکەم لە ڕووخانی بیزەنتییەکان ئەو وێرانبوونە بوو کە لە ئەنجامی ھەڵمەتەکانی یەکەمی خاچپەرستی کەوتەوە کە لە قوستەنتینیەی پایتەختی ئەو کاتەی بیزەنتیەکانەوە دەرئەچوون.

شەڕی خاچپەرستی زنجیرەیەک ململانێی سەربازی ئایینی بوو کە زۆربەی ئەوروپیە مەسیحییەکان لە ژێر ھەڕەشەی ناوخۆو دەرەوەدا چوونە ناویەوە لە دژی موسڵمانان. لە بنەڕەتدا ئامانجی شەری خاچپەرستی داگیرکردنی قودس و زەوییە پیرۆزەکانی موسڵمانان بوو، و سەرەتای دەرچوونی ھەڵمەتەکان لە وەڵامی بانگەوازێکی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بوو بۆ یارمەتی دانی لە دژی فراوانبوونی موسڵمانە سەلجوقیەکان لە ئەنادۆڵ.

ھەروەھا زارەوەی شەڕی خاچپەرستی بەکاردێت بۆ وەسفی ھەندێک لەشەڕەکانی چەرخە نوێکان و ئەوانەی دواتر.

زیاتر...