دە پەیپەر مێلۆدی
The Paper Melody | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | یوبا سیتی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
چەشنەکان | ڕۆک، پۆپ ڕۆک |
زە پەیپەر مێلۆدی (بە ئینگلیزی: The Paper Melody – بە کوردی: ئاوازی پەڕەکە) گرووپێکی ڕۆکی تاقیکردنەوەیی ئەمریکی بوو کە لە سێ ئەندام پێکھاتبوو: جیڵ سوڵیڤان، گۆرانیبێژ، ئانتۆنی ڕیدەر، گیتارژەن، گۆرانیبێژ، لەگەڵ دانیەڵ ڤانییەر، تەپڵژەن و گیتارژەن. گرووپەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٠ یەکەم ئەلبومیان تەواویان بڵاوکردەوە بەناوی کەندەکتین زە مۆشن (مایسترۆکردنی جووڵەکە) کە لە ٦ تراک پێکھاتبوو. بەدوایدا دوو ئی پی ھاتن بەناوی ئەکادیمیای دێوەزمەکە (٢٠١١) لەگەڵ کاڵەکە (٢٠١٢)، ھەر دوای بڵاوکردنەوەی سێیەم ئی پی، ئەوان لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لەسەر فەیسبووک بڵاویان کردەوە کە چیتر گرووپەکە مۆسیقا بڵاو ناکاتەوە و ئەندامانی لێک جیابوونەتەوە. ئەوان ڕایانگەیاند کە ھەرچەندە دەستیان لە گرووپەکە ھەڵگرتووە، ھەر یەکە لە ئەندامەکانی لەگەڵ مۆسیقادا دەمێنێتەوە و کاری خۆیان دەکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ڵاست ئێف ئێم، وەرگیراوە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧
- بەسەرداچوونەوەکانی ئەندەر زە گەن. وەرگیراوە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |