دیلن سپرۆوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیلان سپرۆوز ئەکتەری ئەمریکی لە دایک بووی(١٩٩٢)

دیلان تۆماس سپرۆوز (بە ئینگلیزیDylan Thomas Sprouse)، ئەکتەرێکی ئەمریکییە، لە ٤ی ئابی ١٩٩٢ لەدایک بووە. ئەو بە ڕۆڵی زاک مارتن لە زنجیرەی ژیانی سویتی زاک و کۆدی کەناڵی دیزنی و فیلمی The Suite Life on Deck ناسراوە کە شانبەشانی برا دووانەکەی کۆلی سپرۆز ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. خاوەنی کۆمپانیای All-Wise Meadery ە لە شاری بروکلینی ویلایەتی نیویۆرک.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

سپرۆز لە ٤ی ئابی ١٩٩٢ لە شاری ئارێزۆ لە ئیتاڵیا لەدایکبووە، لە دایک و باوکی ئەمریکی بە ناوەکانی ماتیۆ سپرۆز و میلانیا ڕایت. دیلان ١٥ خولەک پێش کۆل سپرۆزی برا دووانەکەی لەدایک بووە و بە ناوی شاعیر و نووسەری وێڵزی دیلان تۆماسەوە ناونراوە. کاتێک دووانەکان تەمەنیان چوار مانگ بوو، ڕوویان لە شاری لۆنگ بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کرد کە زێدی دایک و باوکیان بوو[٢][٣].

پیشە[دەستکاری]

سپرۆز لە ساڵی ١٩٩٣ لە تەلەفزیۆن دەستی بە کاری هونەری کردووە، شانبەشانی برا دووانەکەی کۆل سپرۆز، ڕۆڵی پاتریک کێلی لە فیلمی گرەیس ئەندەر فایەردا هاوبەش کردووە تا ساڵی ١٩٩٨، بۆ چەند ساڵی دواتر بەردەوام بوو لە دەرکەوتنی لە چەندین فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنی لەگەڵ براکەی. سپرۆز لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ شانبەشانی براکەی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی کەناڵی دیزنی The Suite Life of Zack & Cody بینیوە.لە ساڵی ٢٠١٧ ڕۆڵی سەرەکی لوکاس وارد بۆ فیلمی تریلەری Dismissed ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. لە هەمان ساڵدا لە کورتە فیلمێکدا بە ناوی کارتێ بلانچ بەشداری کرد و لە فیلمی کۆمیدی Banana Split وەک نیک ڕۆڵی بینی. لە ساڵی ٢٠١٨دا سپرۆز لە شاری ویلیامزبێرگ لە بروکلینی ویلایەتی بروکلینی ویلایەتی ئۆڵ وایز میدەری کردەوە، ناوەکەی ئاماژەیە بۆ ئایینی کافرەکانی.لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە کورتە فیلمی دادیەوە کردووە وەک پاوڵ.لە ساڵی ٢٠٢٠، سپرۆز ڕۆڵی ترێڤەری لە فیلمی After We Collided کە درێژەی فیلمی After 2019 بوو، ڕۆڵی ترێڤەری بینی. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا کە کۆمپانیای هێڤی میتال و ستۆدیۆکانی دیگا یەکەم ژمارەی کتێبی کۆمیکی سپرۆز بەناوی Sun Eater بڵاودەکەنەوە.لە ساڵی ٢٠٢١ لە فیلمی تایگەر تایگەر ڕۆڵی لۆک هارت و لە فیلمی چینی نەفرەتی توراندۆت ڕۆڵی کالاف ڕۆڵی بینیوە[٤].

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

دوای کۆتایی هاتنی فیلمی The Suite Life on Deck لە ساڵی ٢٠١١، سپرۆز لە قوتابخانەی گالاتینی زانکۆی نیویۆرک بۆ خوێندنی تاکەکەسی خوێندوویەتی و بڕوانامەی چوار ساڵەی لە دیزاینی یارییە ڤیدیۆییەکان بەدەستهێناوە. لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە خۆی وەک کافر ناساندووە.لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سپرۆز پەیوەندی لەگەڵ مۆدێل باربارا پاڵڤین هەیە. زیاتر لە دوو ساڵ لە شاری برۆکلن نیشتەجێ بوون، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ بچنە لۆس ئەنجلۆس، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕایانگەیاند کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە دەستگیرانداریان کردووە، لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٣ هاوسەرگیریان کردووە.سپرۆز هاوبەشی دامەزرێنەر و باڵیۆزی براندەکانی کۆمپانیای Thor's Skyr ە کە بەرهەمێکی شیرەمەنی کشتوکاڵی و پرۆتینی بەرزی دروستکراوی ئەمریکایە[٥].

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

جگە لە فیلمی Piggy Banks و Snow Buddies، هەموو دەرکەوتنەکانی پێش ساڵی ٢٠١٧ یان ڕۆڵی هاوبەش بوون لەگەڵ کۆل سپرۆز- واتە کە تێیدا ئەو دووانە یەک کارەکتەری تاکیان وێنا کردووە- یان پڕۆژەیەک کە هەردووکیان کاریان لەسەر کردووە بەڵام کارەکتەری جیاوازیان وێنا کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Dylan Sprouse", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-20, retrieved 2023-12-27
  2. ^ "Dylan Sprouse", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-20, retrieved 2023-12-27
  3. ^ "Dylan Sprouse", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-20, retrieved 2023-12-27
  4. ^ "Dylan Sprouse", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-20, retrieved 2023-12-27
  5. ^ "Dylan Sprouse", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-20, retrieved 2023-12-27