داڕێژە:وب/٢٠١٧/نیسان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان. دیاریکردنی‌ سنووری‌ کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ‌ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی‌ جڵەوی‌ دەستەڵاتی‌ کوردستانانیان‌ بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیاریەوە، باشووری کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی‌ دیکەی نەتەوایەتیەوە بێ بەشن.