دابەشکردن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
20 \div 4=5

لە بیرکاریدا، دابەشکردن (÷) یەکێ لە کردارە سەرەکییەکانە (ئەوانی تر: کۆکردنەوە، لێدەرکردن، و لێکدان). کاری دابەشکردن پێچەوانەی لێکدانە. وەک چۆن دەڵێین لێکدان کۆکردنەوەی دووپاتەبووە، دابەشکردنیش لێدەرکردنی دووپاتەبووە.

ئەگەر c جار b یەکسان بێت لەگەڵ a، ئەوە دەنووسرێت:

c \times b = a\,

وە ئەگەر b سیفر نەبێت[١]، ئەوکات a دابەش بە b دەبێتە c و بەم جۆرە دەنووسرێت:

\frac ab = c.

وەکوو نموونە،

\frac 63 = 2

ھەرەھا

2 \times 3 = 6\,.

a پێی دەوترێت دابەشکراو، b پێی دەوترێت پێبەشکراو، وە c بەرکەوت.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. دابەش بە سیفر پێناسە نەبووە.