خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر (بە ئینگلیسی: Pritzker Architecture Prize)، خەڵاتێکە کە ھەموو ساڵێ لە لایەن ڕێکخراوی ھایت دەدرێتە بە تەلارسازێکی زیندوو. ئەم خەڵاتە ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن جەی ئا. پریتزکێر (Jay A. Pritzker) و ھاوسەرەکەی دامەزراوە و ئێستاش ھەر بنەماڵەی پریتزکێر بەڕێوەی دەبەن.

خەڵاتی تەلارسازی پریتزکێر بە گەورەترین خەڵاتی تەلارسازی نێو دەبردرێ و زۆرجار بە خەڵاتی نۆبڵی تەلارسازیش دەژمێردرێ.[١]

ئەم خەڵاتە بێ چاولێکردن لە نەتەوە، تۆرەمە، باوەڕ و ئایدولۆژیای کەسایەتی دەبەخشرێ.[٢] بە ھەڵگری خەڵاتی تەلارسازی پریتزکێر ١٠٠.٠٠٠ دۆڵاری ئەمەریکا دەدرێت.

[دەستکاری] بەستەری دەرەکی

ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتی تەلارسازی پریتزکێر

[دەستکاری] سەرچاوەکان


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر