خۆزێ ڕیزاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆزێ ڕیزاڵ

خۆزێ ڕیزاڵ (ماوەی ژیان: ١٩ی حوزەیرانی ١٨٦١ لە خێزانێکی دەوڵەنەمد لە کالامبای سەربە پارێزگای لاغۆنا لە فلپین تاکوو٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٦) ە، زانا و نیشتیمان پەروەرێکی فلیپینی بووە، کەسایەتیەکی سەرەکی بووە لەدامەزراندنی فلیپین لە سەردەمی داگیرکاری ئیسپانی. خۆسیە ڕیزاڵ بەپاڵەوانی فلیپین دەژمێردرێت و ھەموو ساڵێک وەکو چەژنێکی نیشتیمانی کە بە ڕۆژی ڕیزاڵ ناسراوە یادی مردنی دەکرێتەوە،. ڕیزاڵ بڕوانامەی لە ھونەر بەدەستھێناوە، بەتەنیا ڕۆشتووە بۆ مەدرید و لەوێ لە زانکۆی کەمبلۆتنسی درێژەی بەخوێندن داوە و بڕوانامەی لە پزیشکیدا بەدەستھێناوە، پاشان نێردراوە بۆ زانکۆی پاریس و بۆ جاری دووەم بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی ھایدلبرگ بەدەستھێناوە، بەتوانابووە لە زمانە جیاجیاکان و بەڵای کەمەوە ١٠ زمانی زانی وە نووسەر و شاعیر ڕۆژنامە نووس بووە و ژمارەیەکی زۆر چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە. خۆسیە ڕیزاڵ زۆر بەھرەمەندبووە لە وێنەکێشان و بواری پزیشکیدا و لەسەر دەستی ئەو چاوە گوێرەکانی دایکی چاک بۆتەوە، کاتێک کە ڕۆمانی دەستم تێوە مەدە و وێرانکەری بڵاوکردۆتەوە ناوبانگی بەجیھاندا بڵاوبۆتەوە، لەم دوو ڕۆمانەدا باسی لەئەنجامە خراپەکانی داگیرکاری ئیسبانیا و ئەو پێشێلکاریانە کردووە کە ھێزی داگیرکاری ئیسبانیا دژ بە فلیپینیەکان ئەنجامی داوە. چیرۆکەکانی بۆتە ھۆی نانەوەی واژەواژێکی گەورە کە مەبەست لێی بەئاگەدارھێنانەوە فلیپینیەکان بووە تاکو ڕاپەڕن دژ بە ئیسپانیا، ھەر بەھۆی چیرۆک و ڕۆمانەکانیەوە دەستگیرکراوە و زیندانیان کردووە و لە گۆڕەپانێکی گشتیدا لە ٣٠ دیسەمبەری ساڵی ١٨٩٦ لەسێدارە دراوە، ڕوداوی لەسێدارەدانەکەشی بۆتە مایەی ئەوەی لە ٣٠ دیسەمبەری ساڵی ١٨٩٦ فلیپینیەکان دژ بە داگیرکاری ئیسپانیا ڕاپەڕنن و شۆڕش بەرپابکەن و ئیسپانیەکان وەدەربنێن و لە ساڵی ١٨٩٨ سەربەخۆیی ڕابگەیەنن. خۆسیە ڕیزاڵ ئەمڕۆ وەکو باڵاترین پاڵەوانێکی نیشتیمانی فلیپین وێنە و پەیکەرەکانی شەقام و شۆستە و گۆڕەپانە گشتیەکانی فلیپینی گرتۆتەوە.

وتەکانی[دەستکاری]

  • ئەوەی لەسەر خۆڵ بنیاتبنرێ بێگومان ھەر دەڕوخێت
  • ئەگەر ملکەچ نەبێت دیکتاتۆریش نابێت
  • چ سودێک لەسەربەخۆیی دەبینین ئەگەر ملکەچەکانی ئەمڕۆ لەباشە ڕۆژا ببن بەدیکتاتۆر
  • گۆمان کردن لەخوا گۆمان کردنە لە ویژدانی مرۆڤ و گومان کردنە لەھەموو شتەکان
  • دیکتاتۆریەت لەڕێگای گەمژەیی کەسانی دیکەوە دروست دەبێت

سەرچاوە[دەستکاری]