خوێنی شاراوە لە پیسایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوێنی شاراوە لە پیسایی
کارت و شووشە بەکاردێت بۆ تاقیکردنەوەی ھیمۆکۆڵت، جۆرێکە لە پشکنینی پیسایی
تایبەتمەندیڕیخۆڵەئەستوورە، ڕێکە

خوێنی شاراوە لە پیسایی بە (ئینگلیزی: Fecal occult blood) ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی و دیاریکردنی خوێن لە ناو پیسایی دا کە ناتوانرێت بە چاو ببینرێت، ئەگەر خوێن لە ڕێگەی پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایییەوە دەستنیشانکرا، لەوانەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر بکات بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی خوێنبەربوونەکە. پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی تەنھا دەتوانێت بوونی خوێن یان نەبوونی خوێن دەستنیشان بکات — ناتوانێت دیاری بکات کە ھۆکاری خوێنبەربوونەکە چییە.[١]

ئامانجی پشکنین[دەستکاری]

پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی بە شێوەیەکی باو وەک پشکنینی سکرینکردن بەکاردێت بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە پێش ئەوەی نیشانەکانت ھەبێت. ھەروەھا تاقیکردنەوەکە سوودی دیکەی ھەیە. لەوانەیە کاتێک ئەنجام بدرێت کە نیگەرانی خوێنبەربوون لە کۆئەندامی ھەرسدا ھەبێت لە حاڵەتەکانی ترەوە.[٢]

جۆرەکانی پشکنین[دەستکاری]

بەشێوەیەکی سەرەکی دوو جۆری ھەیە:

  • جۆری یەکەمFOBT لەم جۆرە پشکنینە پێویستە نەخۆش پێشتر خۆی ئامادەبکات ھەندێک جۆری خواردن و دەرمان نەخوات چونکە کاریگەری دەکاتە ئەنجامی پشکنینەکە وەکو ھەندێک جۆری سەوزە و میوە، وەک برۆکلی و کەلەرم، گۆشتی سوور، تەواوکەری خۆراکی کە ڤیتامین سی تێدایە، ئازارشکێنەکان، وەک ئەسپرین و ئیبوپڕۆفین (ئەدڤیل، مۆترین ئای بی، ئەوانی تر)
  • جۆری دووەم FIT ئەم جۆرە پێویستی بە خۆئامادەکردنی پێشوەختە نییە ھیچ جۆرە خواردن و دەرمانێک کاریگەری نییە لەسەر ئەنجامەکەی.[٣]

ئەنجامەکان[دەستکاری]

ئەگەر ئەنجامەکانی Negative واتە نەرێنی بوو، واتە کۆئەندامی ھەرەسی بەتایبەتی کۆلۆنی سەلامەتە· ئەگەر ئەنجامەکانی positive واتە ئەرێنی بوو پێویستی بە پشکنینی زیاتر دەبێت بە تایبەتی ھەناوی بینی کۆلۆن چونکە گومان شرپەنجەی سەرەتایی لێ دەکردێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەش ئەم پشکنینە سەدا لەسەد نییە چونکە بوونی ھەر برینێک لە کۆندامی ھەرەس کاریگەری ھەیە لەسەر بەھەڵە دەرچوونی ئەنجامەکانی بەتایبەتی بوونی برینی سوورێنە و گەدە و دوازدە گرێی و مایەسری تەنانەت بوونی برینی ناو دەمیش کاریگەری ھەیە لەسەری· دەقی پەڕە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ mayoclinic, Fecal occult blood test.
  2. ^ medlineplus, What is a Fecal Occult Blood Test?.
  3. ^ https://www.mayoclinic.org/ar/tests-procedures/fecal-occult-blood-test/about/pac-20394112
  4. ^ ویب طبی, أسباب الدم الخفي في البراز.