بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خاڵ (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خاڵ (هەندەسە)ەوە ڕەوانە کراوە)
کۆمەڵێک خاڵ لە بۆشایی ئیقلیدسی دوو ڕەهەندی

لە ئەندازە، تۆپۆلۆژی، و لقە پێوەندیدارەکانی تر لە بیرکاریدا، زاراوەی خاڵ شتێکی دیاریکراو دەگێڕێتەوە کە لە واڵایییەکدا ھەڵکەوتووە و خاوەنی ھیچ ڕەھەندێک نییە. واتە نە قەبارەی ھەیە، نە ڕووبەر، نە درێژی، و نە ھەر جۆرە ڕەھەندێکی تری لەو چەشنە. کەوابوو، خاڵ شتێکی ٠-ڕەھەندییە. ئیقلیدس تۆزێک ناڕوون خاڵی پێناس کردووە: "ئەوەی کە ھیچ بەشێکی نییە".[١]

پێویستە ئەوە بزانرێ کە خاڵ شتێکی فیزیکی و بەرھەست نییە بەڵکوو حاندێک دەسنیشان دەکا. ئێمە شوێنی خاڵەکان بە دانانی نیشانێک (بۆ نموونە بازنە یا ئەستێرەیەکی زۆر بچووک) بە پێنووس دیاری دەکەین. لەوانەیە تیرەی ئەو نیشانە کەمتر لە یەک میلیمەتر بێ، بەڵام ھەروا کە پێشتر وترا خاڵ خاوەنی قەوارە نییە. ھەرچەندەش کە زووم بکەین و بچینە بەرەوە، دیسان خاڵ ھەر پانیی نابێ.

بەھۆی سروشتیانەوە وەکوو یەکێک لە سادەترین چەمکەکانی ئەندازە، خاڵەکان لە گەلەک گۆڕەپانی دیکەشدا پێکھێنەیەکی بنچینەیین.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ توخمەکانی ئیقلیدس، پەرتووکی یەکەم، پێناسەی ژمارە یەک: [١]