جێپەنجەی دی ئێن ئەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جێپەنجەی دی ئێن ئەی (ئینگلیزی: DNA fingerprint) شێوازی ئەو ھێلانەن کە دەردەکەون کاتێک سامپڵێکی دی ئێن ئەی تیشکدەر لە کەسێک جیادەکرێتەوە و، دەدرێتە بەر تیشکی ئێکس، لەدوای ئەوەی دەبڕدرێت و دووھێند دەکرێت و لێکجیادەکرێتەوە.

ھەروەھا تەکنیکاریەکە بەکاردێت بۆ ناسینەوەی DNA کەسێک بە بەراورد کردنی سامپڵەکانی دەکرێت. لە بەشکانی کرۆمۆسۆمدا کە لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکەدا جیاوازە

ناسینەوەی DNA بۆ چەند ئامانجێک بەسودە

  1. دیاری کردنی باوانی کەسێکی دیاریکراو
  2. ناسینەوەی بەشە بەجێماوەکانی کەسێک
  3. بەکاردێت وەک پێشکەش کردنی بەڵگە لە کێشەکانی تاوان

سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١.