جێف زەکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێف زەکەر

جێف لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیستیڤاڵی فیلمی تریبێکا
لەدایکبوون
جێفری ئادەم زەکەر

(١٩٦٥-٠٤-٠٩) ٩ی نیسانی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
نەتەوەئەمریکی
پەروەردەزانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس)
پیشەبەڕێوبەری گشتی وارنەر میدیا بۆ ھەواڵ و وەرزش
چالاکبوون١٩٨٦ - ئێستا
خاوەنکاروارنەر میدیا
ھاوسەرکارین نەیسنسن (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ ٢٠١٩)
مناڵ(ەکان)٤

جێفری ئادەم زەکەر (لەدایکبووی ٩ی نیسانی ١٩٦٥) بەڕێوبەری ھەموو بەشەکانی کەناڵی سی ئێن ئێنە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە. پێش سی ئێن ئێن جێف ماوەی ٢٥ ساڵ لە کەناڵی ئێن بی سی کاری کرد تاوەکو دواجار بوو بە سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای پەیوەندی کردنی بە سی ئێن ئێن، لەسەر دەستی جێف سی ئێن ئێن گۆڕانکاری زۆری بەخۆوە بینی و کەناڵەکە بوو بە پڕخوێنەرترین میدیای زمانی ئینگلیزی لە جیھاندا. یەکێکی دیکە لە کارە دیارەکانی جێف دامەزراندنی خزمەتگوزاری ھولوە کە تۆڕێکی ئۆنڵاینە بۆ تەماشاکردنی فیلم و پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنی.[١]

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

جێف زەکەر ساڵی ١٩٦٥ لە میامی ولایەتی فلۆریدا لەدایکبووە و دانیشتووی شاری نیویۆرکە. جێف ساڵی ١٩٨٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی ئەمریکا لە زانکۆی ھارڤارد بەدەستھێنا. ماوەی نێوان ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٦ جێف سەرۆکی ڕۆژنامەی ھارڤارد کریمزن بوو کە ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆی ھارڤاردە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Jeff Zucker". CNN.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]