جۆرج بیدل ئایری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج بیدل ئایری

لەدایکبوون٢٧ی تەمموزی ١٨٠١
مەرگ٢ی ژانویەی ١٨٩٢ (تەمەن ٩٠ ساڵ)
پیشەبیرکار، فەلەکناسی، فیزیا، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، و زانا و نووسەر.
خەڵاتەکان
وێبگە


سێر جۆرج بیدل ئایری (بە ئینگلیزی : Sir George Biddell Airy ) (٢٧ی تەمموزی ١٨٠١ - ٢ی کانوونی دووەمی١٨٩٢) فەلەکناسێکی بەریتانی بووە و پسپۆڕی موگناتیسی و کەشناسی بووە.[٢]

ژیانی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٢٣ی زایینی لە زانکۆی کامبریج دەرچووە و لە نێوان ساڵانی ١٨٢٦-١٨٣٥ی زایینی بووەتە مامۆستای فەلەکناسی لەوێ. ئایری وەک سەرۆکی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی و بەڕێوەبەری ڕوانگەی گرینویچ دەستنیشانکرا، ئەو ڕوانگەی بەتەواوی ڕێکخستەوە و کاری کرد بۆ پێشکەشکردنی وەک ئەمڕۆ.[٣]

ئایری لە ساڵی ١٨٣١ مێدالیای کۆپلی پێبەخشرا، لە ساڵی ١٨٣٦ وەک سەرۆکی کۆمەڵەی شاهانە هەڵبژێردرا و لە ساڵی ١٨٧١ تا ١٨٧٣ وەک سەرۆکی کۆمەڵەی شاهانە کاری کردووە.

دەستکەوتەکانی[دەستکاری]

ئایری زۆر تێبینی کرد کە لەم ماوەیەدا فۆرمێکی نوێی نایەکسانی لە نێوان جوڵەکانی هەسارەی ڤینۆس و زەوی دۆزیەوە، هەروەها توانی بارستەی زەوی دیاری بکات بە دیاریکردنی خێرایی هێزی کێشکردن، هەروەها کاریگەری بڵاوبوونەوەی بەرگەهەوای ڕاستکردەوە ڕەنگەکان لە چاودێریکردنی تەلەسکۆپی فەلەکی و دەستکەوتە فەلەکییەکانی تردا.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]