جوگرافیای پۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆڵەندا دەکەوێتە خۆرھەڵاتی ئەوروپاوە، دەریای بەلتیک دەکەوێتە سەرووی پۆڵەنداوە، بەڵام لە باکووری خۆرھەڵات ھەریەک لەھەرێمی لینینگرادی ڕووسی و لیتوانیا ھاوسنورن لەگەڵیدا، ھاوسنوریشە لەگەڵ بیلاڕووس و ئوکراینا لە خۆرھەڵات و سلۆڤاکیا و چیک دەکەونە باشوورییەوە، ئەڵمانیاش دەکەوێتە خۆراوای ئەم وڵاتەوە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢٬٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. سروشتی واھەڵکەوتووە کە لە باکوور دەشت و ڕێکی زۆرە، بەڵام تا بەرەو باشوور بڕۆین بەرزایییەکانی زیاتر دەبن. بەرزترین لووتکە لە وڵاتی پۆڵەندا لوتکەچیای ڕیسی (Rysy)یە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٤٩٩ مەتر، ڕووباری فیسوا درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتەیە، ڕووباری ئەودرا سنورێکی سروشتی لەگەڵ ئەڵمانیادا دروستکردووە، دارستانەکان نزیکەی ٢٨٪ی ڕووبەری وڵاتیان داگیرکردووە، گرنگترین شارەکانی بریتین لەکراکۆف و بۆزنان و بەندەرە سەرەکییەکانیشی بریتین لە گدانیسک و شچاچیتن کە دەکەونە سەر دەریای بەلتیک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

جوگرافیای پۆڵەندا