جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٤ دووەمین پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیایە، کە لەڕێکەوتی ١٩ی ئازاری ١٩٠٤ دەستی پێکرد و لەڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ١٩٠٤ یاری کۆتایی لە مەدرید ئەنجامدرا، لەنێوان ئەتلەتیکۆ بیلباو و ئیسپانیۆلی مەدرید ئەنجامدرا و لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ بیلباو کۆتای ھات و توانی بۆ جاری دووەم ئەم جامە بەدەستبھێنێت.

قۆناغی کۆتایی[دەستکاری]

یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو بوو بەپاڵەوانی جامەکە، ئەوەش بەھۆی ڕوودانی ئاژاوەگێڕی لەیاریگادا و لەکۆتاییدا سەرۆکی یەکێتییەکە بڕیاریدا بەدانانی ئەتلەتیکۆ بیلباو بە پاڵەوان.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.