تەکیەی کاکەمەند، چەمچەماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناحیەی تەکیە ناحیەی تەکیە لە ڕووی ئیداریەوە دەکەوێتە سەر پارێزگای سلێمانی و سەر بە قەزای چەمچەماڵە. زنجیرە چیای هەنجیرە دەکەوێتە بەشی ڕۆژھەڵاتیەوە. زستانی سارد و باراناویە و بە ئەندازەیەک کە جیاواز لەناوچەکانی تری گەرمیان، مەیلەو کوێستانی ھەیە. بە چەندین گوند و سەرچاوەی کانزایی دەورەدراوە و نزیک بە زێی بچوکە( تەقتەق). بە لانکەی خەبات و بەرگری شێخ مەحمودی نەمر دادەنرێت لە کاتی ئینگلیزەکاندا. بەردەقارەمان دەکەوێتە سنوری جوگرافیای شارۆچکەکەوە و شوێنەواری سەدەمی ساسانیەکان و پاشاکانیان بەڵگەی کۆنی شارۆچکەکەن.