تیپی مۆسیقای کاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای کاوە گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٣ بە سەرۆکایەتی سەید ئەحمەد بەرزنجی لە شاری ھەولێر دامەزرا. ئەم تیپە زۆر بەرھەمی ناوازەی بۆ تلەفیزیۆنی کەرکووک و موسڵ تۆمار کرد و لە زۆرێک لە بۆنە نەتەوەیییەکاندا ئاھەنگی گێڕا.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

بەشێک لە ئەندامانی تیپ:

  1. نەجمەدین بابەکر
  2. جەلال شاکر
  3. سامان بریفکانی

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. میران ھەرکی
  2. بورھان خۆشناو
  3. تەنیا عارەب عوسمان
  4. شێرزاد عەبدولڕەحمان
  5. جەلال پەرێشان

سەرچاوەکان[دەستکاری]