تیترواسک (باڵندە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەنگى خوێندنى تیترواسک

تیترواسک ناوى زانستیی( Vanellus indicus ) باڵندەیەکی ئاسیایی لە خێزانی Charadriidae لەشى بچووک و دندووک بچووکە، سەری گەورەیە، باڵەکانی نووک تیژن. تەختی پەڕەکانی لەشی بۆرە و لە ژێرگەردن و لاجانگ هەندێک شوێنی باڵی پەڵەی ڕەشی تێدایە و لە هەندێک شوێنی دیکەی لەشی ڕەنگی سوور و زەرد و خەنەیی دەبیندرێت، گۆشتی دەخورێت و لە دەورووبەری ئاو دەژێت.

تیترواسک
تیترواسک لە لێوار ئاوەکاندا دەژیت


ناوەکانى زۆرن: تیتربازک، توترواسک، تیتڵەپیچاخ، نیتڵ ، ڕاوڕاوییلکە، ڕەورەوە، زیقاوڵە [١]. لە باکوور بە نکلسۆر ناسراوە و لە شێوەزارى لوڕىش پێی دەڵێن: تیتی قەلەندەر و تیتیواک. واسک لە ریشەى وشەى واس : واز : باز (باژ)هاتووە بە واتاى مەل. لە کلتوورى کوردان مەلێکى هەواڵبەر و تەتەرە. کچى باریکەلەش بە تیترواسک وەسف دەکرێت.[٢]

زێدو ژینگەى تیترواسک