توخمەگەشە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

گەشەکردنی توخمەکان یان توخمەگەشە (بەئینگلیزی: Evolution) ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە خەسڵەتە بۆماوەییەکانی زیندەوەرەکاندا ڕوو ئەدەات لە نەوە یەک لە دوای یەکەکانیاندا. دوای ئەوەی زیندەورەکان دابەش ئەبن بۆ چەند کۆمەڵەیەکی بچووکتر. ئەم کۆمەڵانە لەوەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ گەشە بکەن و لە کۆتاییدا جۆرێکی نوێ پێک بێنن. ئەم زنجیرە ھەرەمییە بەیەکداچووە لە ڕووی لێکچوونی تەشریحی و ژێنییەوە.


چۆن و لە کوێوە بونەوەر پەیدابووە؟[١]

ئەم پرسیارە لە سەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی سەرقاڵ کردبوو.. بەپێی مێژووی تۆمارکراو، مرۆڤ بەردەوام ھەوڵی داوە بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانە،بە جۆرێک،دەتوانین بڵێن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی سەرھەڵدانی شارستانی و،گیشتن بەم گەشە سەندنەی ئەمرۆ،بەرھەمی ھەوڵی ئەو وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسایرانە بووە، کە تایبەت بووە بە خودی مرۆڤ.

وەڵامی ئەو پرسەی، مرۆڤ لە کوێوە ھاتوە چەندین شێوازی فەلسەفی و، ھونەری و، دینی لە خۆ گرتوە،کە بەشێکن لە دەستکەوتی ئەو چالاکییە فکری و،تێرامانەی کە مرۆڤ ئەندیشەی کردوون، ھەرچەندە ھیچ یەک لەو وەڵامانە بە ئەندازەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان کاریگەری لەسەر ژیانی تاکەکان دانەناوە.. ھەوڵە زانستییەکان نەک تەنھا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە،گەلێک بیرۆکەی نوێی ناساندووە؛بەڵکو جیھانێکی چاوەروان نەکراوی بۆ دەرخستین، کە ھەتا ئێستاش لەلای کەسانێک زۆر تێگەیشتن و ھھەستپێکردنی بە ئەندازەییەک سەختە،کە بۆیان قبوڵ ناکرێیت.زانست؛زانست بنەماو ریشەی گۆرانکارییەکانی بۆ دەرخستین،بە جۆرێک کە بتوانین لەوە تێبگەین،ئەو گۆرانکارییە تەنھا پەیوەندنییە بە زیندەوەرانەوە و مرۆڤ بوونەوەرێکی تایبەت و جیاوازبێ، بەڵکو مرۆڤ لە ئەنجامی ئەو گۆرانکارییەوە سەری ھەڵداوە....ئەم جیھانە شاراوە نەزانراوەی سروشتی جۆرە جیاوەزەکانی زیندەوەران و،ھەروەھا ھەموو ژیان، لەو گۆرانکارییانە‌ پێک دێت.

"چارلس داروین" کەسێک بوو لە چەرخی نۆزدەھەمدا،توانی شێوازی ئەو گۆرانکارییانەی،کە بونەتە ھۆی ھێنانەدی ھەمو جۆرە زیندەوەرەکان بە بیردۆزەکەی "ھەڵبژاردنی سروشت". لە ئەمرۆدا ناوی داروین تەنھا بۆ بیرۆکەکە نییە، بەڵکو شیکردنەوەکانی کاریکردە سەر ھزر و،تێروانینی فکری کۆمەڵایەتی و،سیاسی لەنێو کۆمەلگە جیھانیەکاندا..لەلایەکی ترەوە شیکردنەوەی داروین؛کمەڵە بەھەڵە تێگەیشتن و بەھەڵە بەکارھێنانی زۆری ھێنایەکایەیەوە،بەداخەوە تا ئێستاش لە نێو خەڵکانێکی زۆر بڵاوە،زانست وەک ھزری(بەزاندنیی سنووری نەزانین)،بەرپرسیار نییە لە بەھەڵە بەکارھێنانی شیکردنەوەکان ورونکردنەوەکان، بەڵکو بەڵکو کاسایەتییە تاکەکانی مرۆڤن، کە بەرپرسیارن لە چۆنییەتی بە کارھێنانی زانست و، بۆ چ مەبستێک بەکاریدێن..

دەربارەی،ئیڤەلویشن، پەرەسەندن یاخود توخمەگەشە...

لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا،کۆمەڵێک پێناسەی ھەڵە و، بەھەڵە تێگەیشتنی دەستە واژە فەلسەفی و زانستییەکان ھەیە.یەکێک لەو بەھەڵە تێگەیشتنانە؛گۆرانی سروشتی evolution نە،کە داروین ناساندویەتی.بەھەڵە لە زمانی عەرەبیدا وشەی(‌‌‌‌تطور)،و کوردیش لە عەرەبییەوە وەری گێراوە و، ووشەی (پەرەسەندن)ی لەجیاتی داناوە.ھەروەھا ھەنێک نوسەر جارێکیتر بەھەڵە لە ووشەی (گەشەسەندن) یان بەکار ھێناوە،بەداخەوە کە پێویستە بڵێن ئەو وشانە ھەڵەن و‌ تێگەیشتنێکی خراپ لەلای خوێنەر و لەنێو خەڵکدا دروست دەکات.پێش ھەموو شتێک؛سروشتی ئەو گۆرانکارییەی داروین ناساندویەتی، بەھیچ جۆرێک واتای (تطور) ناگەیەنێ، وشەی (تطور) بەرامبەر و‌شەی development یان progress بەکار بێت،ھیچیان بە منای گۆرانکاری ئیڤەلوشن ناگەیەنێ. لە روانگەی گۆرانی سروشتی "ئیڤەلوشن" ی داروینەوە؛ زۆر بێمانا دەبێت،ئەگەر بڵێین؛بۆنمونە:(سەگ) لە (گورگ) "متطەر"ترە!،ھەرچەندە دەزانین و، سەلمێندراوە سەگ لەجۆری گورگەوە ھاتوە، بەڵام ھیچ شتێک لە سەگدانییە "متطور"تربێت لە گورگ.ئەوەی کە ھەیە بریتیە لە دوو جۆری جیاواز لە دوو ھەلومەرجی جیاوازدا تایبەت مەندیوشیوەیان وەرگرتووە،لەوانەیە ھەندیک کەس واتێگەیشتبێت بەگوێرەی داروین، مرۆڤ لە مەیمون "متطور"ی کردووە..!!(ھەڵبەتە پاشتر بەوردی دێینەسەر ئەو بابەتە و روونی دەکەینەوە، کە داروین ھەرگیز شتی وای نەگوتووە و،ئەو واتایەش لە ئیڤەلوشندا نییە). بەڵام ئێمەی لێرەدا باس لەوە دەکەین؛ بەگوێرەی ئەو شیکردنەوەییە،دەتوانین بڵێن مرۆڤ لە جۆرێکی"نامرۆڤی"یەوە گۆراوە بۆ ئەم مرۆڤەی کە(ھۆش)ی ھەیە،لێرەدا کەسێک دەتوانێت بپرسێت بوون بە مرۆڤ "متطور" نییە؟

ئەوەی گرنگە بیزانین،لەم پێشەکییە کورتەدا ئەوەییە؛لەوانەییە جۆرێک لە زیندەوەر گەشە بکات،بەڵام مرۆڤ لە سەرەتادا یەکجۆر نەبووە، بەڵکو چەندین جۆری مرۆڤ لەسەردەمە سەرەتاییەکانی بەمرۆڤ بوون ھاتنە کایەوە و، بەشێک لەم جۆرە لەمجۆرە جیاوازانە لە مرۆڤ،لە ھەمان کاتدا ژیاون...ئەمە لەلایەک،لەلایەکی تروە،لەوانەیە ھۆشمەندی کەڵکێکی زۆری بە جۆرەمرۆڤییەکان گەیندبێت،بەڵام بەپێی گۆران کارییە سروشتییەکان،(ھۆش)تەنھا سیفەتێکی تایبەتە،وەکو ھەر سیفەتێکی تایبەت تریتر،سیفەتی تایبەت بەجۆرە زیندەوەرێکی جیاواز، دەتوانێت ئەو زیندەوەرە لەو سروشتەدا باشتر بھێێتەوە،ھەروەک ئەو دیفەتەی (داینەسۆرەکان) کە توانیان زیاتر لە ١٧٠ ملوێن ساڵ بەسەر کەوتوانە بەردەوامیان ھەبێت لە ژیاندا.یان سیفەتەتایبەتییەکانی (بەکتریا) کە جۆرێکە لە سەرکەوتوو رین جۆری زیندەوەر،وابزانم باشترین بەڵگە بۆ سەرکەوتنی بەکتریا وەکو زیندەوەر ئەوەییە،کە لەلەشی خۆماندا دەیدۆزینەوە؛ژمارەی بەکتریاکان لەلەشی مرۆڤی تەندروستدا نزیکەی دەجار زیاترە لە ژمارەی ھەموو خانەکانی لەشی..!! لەوەش گرنگ تر ئەوەییە؛ بەکتریا دەتوانێت ھەموو لە ٢٠ جۆری ترشە ئەمۆنیاکان بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام لەشی ئێمە تەنھا توانای ١٢ جۆرلە ترشەئامۆنیاکانی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ئەم بەشانەی لە کتێبی (داروین و رەچەڵەکی مرۆڤ) وەرگیراوە، کە لەلایەن گۆران ئیبراھیمەوە نوسراوە