تامار تومانیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تامار تومانیان

تامار ھۆڤانێسی تومیانیان (١٩٠٧–١٩٨٩؛ بە ئەرمەنی: Թամար Թումանյան) تەلارسازێکی ئەرمەنی سۆڤیەت بوو. ئەو نازناوی، کرێکاری ڕێزلێنراو لە کولتوری کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان (١٩٧٧)ی پێبەخشرا.[١] باوکی شاعیر و نووسەر ھۆڤانێس تومانیان بووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

تامار تومانیان لە ساڵی ١٩٠٧ لە تفلیس لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا لە دایک و باوکی ئۆلگا تومیان و شاعیری بەناوبانگ ھۆڤانیس تومیان لەدایکبووە[٢][٣] ئەو بچووکترین منداڵ بوو لە ١٠ منداڵی خێزانەکەی.[٤] خوشک و براکانی بریتی بوون لە موسەغ (١٨٨٩–١٩٣٨)، ئەشخان (١٨٩١–١٩٦٨)، نوارد (١٨٩٢–١٩٥٧)، ئارتەوازد (١٨٩٤–١٩١٨)، حەملیک (١٨٩٦–١٩٣٧)، ئەنوش (١٨٩٨–١٩٢٧)، ئارپیک (١٨٩٩–١٩٨١)، ئارێگ (١٩٠٠–١٩٣٩)، و سێدا (1905-1988).[٢][٥] تامار خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کچانی سانت گایان لە تفلیس وەرگرتووە.[٢]

لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکی یەریڤان (ئێستا زانکۆی پۆلیتەکنیکی نیشتمانی ئەرمەنستان) خوێندوویەتی؛[٢] دواتر لە زانکۆی نیشتمانی تەلارسازی و بیناسازی ئەرمەنستان خوێندوویەتی.[4][٤]

لە ساڵی ١٩٣٣ دەستی پێکردووە و وەک تەلارساز لە ستۆدیۆی ئەلێکساندەر تامانیان لە یەریڤان کاری کردووە.[٢] لە ستۆدیۆی تامانیان بوو کە تێیدا بەشداری لە دیزاینی شانۆی ئۆپێرای یەریڤان (١٩٣٩)، و ماڵی حکوومەت، یەریڤان (١٩٤١) کرد.[٤] دواتر وەک تەلارساز لە ستۆدیۆی مارک گریگۆریان کاری کردووە.[٤]

لە ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٤٩ سکرتێری یەکێتی تەلارسازانی ئەرمینیا بووە.[٤] لە ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥١ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی سندوقی تەلارسازی ئەرمینیا بووە. لە ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٨٩ وەک بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ھۆڤانێس تومانیان لە یەریڤان کاری کردووە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Թամար Թումանյան". AV Production (بە ئەرمەنی). ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت "The Children". Hovhannes Tumanyan Museum (بە ئەرمەنی). 2009. Archived from the original on May 10, 2017. ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Tumanyan the Photographer: Exhibition honoring the great Armenian poet from another perspective". Armenpress.am (بە ئینگلیزی). September 11, 2019. Retrieved 2022-08-29.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج "Թամար Թումանյան" [Tamar Tumanyan (1907–1989)]. Urbanista.am (بە ئەرمەنی). Retrieved 2022-08-29.
  5. ^ "145th birth anniversary of 'All-Armenian poet' Hovhannes Tumanyan". PanARMENIAN.Net. February 19, 2014. Retrieved 2022-08-29.