بەکارھێنەر:Soranab77

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەلیلە لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی عەنەب و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی عەبابەیلێ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دەرەشیشی سەروو لەڕۆژاواوە لەگەڵ شاری ھەڵەبجە .[٣][٤]لەبیرەوەری باو باپیرانەوە

مێژووی گوندی جــەلــیــلــە

مێژووی دروست بوونی گوندی جەلیلە زۆر کۆنە دەماودەم پشتاو پشت کوڕ لە باوکەوە وەریگرتوە .

مێژووی گوند وەک شوێنەوار لە بەرزاییەکی بەرزدا قەڵاو هەبوە لەوێ شورایەک هەیە میرێکی هەبوە ناوی [جەلیل] بوە بەم پێیە ناوی گوند نراوە.

ئەم میرنشینە بە پێی زانیاری مێژووی زیاتر چەند هەزار ماڵ بوە سنوری گوند تا نزیکی تەپەکوڕە ڕۆشتوە،خەڵکی گوند کەسانی سادە و بێ فێڵ بوون دوور بوون لە لوت بەرزی خۆ بە زلزانی،قەوم دۆست و میواندار بوون دور بوون لە ئاژاوە گێڕی شەیدای دین ئاشتی بوون وە لە هەمان کاتدا کەسانی بەغیرەت و بەشەهامەتی تێدا بوە.

جەلیله چوار شوێن ئاڵوگۆر پێکراوە یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوری جەلیلە بوە بەناوی دێکۆن لەوێ تا مدەیەک نیشتەجێبون دوای بۆ باشوری جەلیلە بۆ دەشتی بەردەگەوران دوای دەشتی خەرمانەقوڵ چوارەهەمینیان سەنتەری جەلیلەی ئێستایە لە ساڵی ١٩٧٩ قوتابخانەیی جەلیلە دامەزراوە ساڵی ١٩٧٦ کارەبای حکومی ڕاکێشرا بۆ گوندەکەمان لە ساڵی ١٩٥٩ مزگەوتیان نوێ کراوەتەوە مێژوی دروست بونی زۆر کونە .

ئەمەیش نیشانەی ڕۆشن بیری خەڵکی گوند بوە بۆ خوێندن و پەروەردەی ئیسلامی. .

کەلوپەلی دۆزراوەی تێدا هەبوە وەک شوێن و ئەو شوێنەوارانەی کە تائێستاش ماون لە بیرەوەری باو باپیرانەوە ئەم گوندە زۆر کۆنە لە مێژووە چوار تیرەی تێدا ژیاوە [ڕەمکی-چۆڵمەکی-باوایی-جاف] کە ئەمانەن وەک برا ژیاون ژیانیان بردۆتەسەر هاوبەش بون لە زۆر کار لەگەڵ یەکتردا.

زۆربەی خەڵکی ئەم گوندە بە ئاژەڵ داری و باخ داریەوە سەرقاڵ بون لەگەڵ ئەوەیشدا زەوی و زاری لە بار و گونجاوی بووە بۆ کشتوکاڵ لە سەنتەری دێوە تا دەشتی حەمەوغان بۆ کشتوکاڵ کردن.

پێگەی ئاودێری پیشەسازی پلەی شەشەم هەڵەبجە بوە بۆ ئاو زۆری. شوێنی جوگرافی گوندی جەلیلە لەبار بوە بۆ ژیان چونکە زەویەکی تەختی هەیە خاکەکەی بەرهەمی باش بوە.

گوندەکەمان دراوسێی گوندەکانی [عەبابەیلێ-عەنەب-بیاوێڵە-هاوار-تاوێرە-گریانە-زەمەقی-دەرەشیشی سەروو-دەرەشیش خواروو].

هەندێک زەوی ئەم گوندە بەر ئاو نیە خەڵکەکەی بۆ [گەنم-جۆ-نۆک]بەکاریان هێناوە.

سەرچاوەکانی ئاوی گوند پێک هاتون لە حەوت سەرچاوە ئاوی کانی ئەوانیش[کانی ژنان-کانی سەرحەوز-کارێز-قلیج-کانی دێکۆن-مەسۆیە-زەهۆر-کانی مزگەوت-قەرەحەسەن]بەپێی قسەی پێشینان خەڵکی گوند گەرمیان و کوێستانیان کردوە بە هاوین ڕویان لە هەورامان کردوە بۆ لەوەڕادنی ئاژەڵەکانیان تا کاتەکانی پایز پاشان گەڕاونەتەوە.

گوندی جەلیلە وەک هەموو شوێنەکانی تر بەدەست ڕژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراقەوە وە چەندین جار کاول کراوە لە سەردەمی [عبدکریم قاسم-احمد حسێن بکر-صدام حسێن-علی کیمیاویی]چەندین جار تۆپ باران کراوە.

چیاکانی گوند وەک [سەرچاڵان-نزارە ڕەش-شنروێی بەردەڕەشان .زەردێ ] شوێنێک بوە بۆ حەوانەوەی شۆڕشەکانی کوردستان.

ئەوکاتە خەڵکی گوند بەشداری شۆڕشی کوردیان کردوە خاوەنی چەندین شەهیدە لەوانە[سەروەت محەمەد-عدنان محمود -برهان ساڵح-جافر جلال . عبدلڕحمان سعید.-سەلام-فتاح- محمود سعید احمد  حامد عمر ]   . شریف حمە علی ] بەدەیان  شەهیدی کەمان هەیە کە بەهۆی تۆپ بارانی ڕژێم و کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ شەهید بون .

لەڕووی وەرزشەوە هەر لە ساڵەکانی حەفتاوە تیپی وەرزشی گوندی جەلیلە دامەزراوە ڕاهێنەری تیپ بەناوی [محەمەد فرج] بوە.

ناوی تیپ [هەڵۆ]بوە.

یاریزانەکانیش ئەمانەن[وەهاب-مهدی-هادی-حمید-علی-نجمەدین-حامید-نوری-محەمد-غفور-عوسمان-غفار-امجەت-صەباح-کەریم علی-عوسمان-علی-حەسەن-نەجمەدین].

ئەم تیپە وەرزشیە بەشداری خول و پاڵەوانیەتیەکان کردوە،لە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و بیاوێڵە.

بەڵام لە بەر نەبوونی یاریگای گونجاوی نەبوە،نەیانتوانیوە هیچ ئەنجامێکی زۆر باشی بەدەست نەهێناوە ئەم تیپەیش ئەوەنەی ئاگاداربین هێشتا ماوە.