بەکارھێنەر:MohamadShaxi/باکستریت بۆیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Backstreet Boys
باکستریت بۆیز، سێپتەمبەری ١٤ـی ٢٠١٢. لە چەپەوە بۆ ڕاست:نیک کارتەر، کەیڤن ڕیچاردسن، برایان لیترڵ، هاوی دوروۆ و ئەی جەی مکڵین.
باکستریت بۆیز، سێپتەمبەری ١٤ـی ٢٠١٢.

لە چەپەوە بۆ ڕاست:نیک کارتەر، کەیڤن ڕیچاردسن، برایان لیترڵ، هاوی دوروۆ و ئەی جەی مکڵین.زانیارییەکانبنەچەOrlando, Florida, United Statesچەشنەکان

ساڵانی چالاکبوون1993–presentکۆمپانیاکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

وێبگە

backstreetboys.com

ئەندامان

باکستریت بۆیز (یاخود بی ئێس بی) گرووپێکی پۆپی ئەمریکین، لەساڵی 1993 لە ئۆرلاندۆ، فلۆریدا درووستبوون، لە پێنج ئەندام پێکهاتوون ئەوانیش: ئەی جەی مکڵین، هاوی دورۆو، نیک کارتەر، کەیڤن ڕیچاردسن و برایان لیترڵ.

درەوشانەوە و بەناوبانگبوونی گرووپەکە دەستیپێکرد دوابەدوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی نێودەوڵەتیان بەناوی "باکستریت بۆیز" (1996). ساڵی دواتریت دووەم ئەلبوومی نێودەوڵەتیان بەناوی "باکستریت گەڕایەوە" (1997) بڵاوکردەوە، درەوشانەوەکەیان بەهەموو جیهاندا پەرەیسەند دوای بڵاوکردنەوەی سێیەم ئەلبوومیان بەناوی "هەزار ساڵ" (1999) وە ساڵی دواتریش "ڕەش & شین" (2000).

دوای ٢ ساڵ پشوو و دابڕان، گرووپەکە یەکیانگرتەوە و بەبڵاوکردنەوەی ئەلبوومی "هەرگیز نەڕۆشتووی" لەساڵی (2005) گەڕانەوە. لەساڵی 2006 و لە زنجیرە کۆنسێرتەکانی ئەلبوومی "هەرگیز نەڕۆشتووی" کەیڤن ڕیچاردسن بڕیاری جێهێشتنی گرووپەکەی دا بۆ زیاتر بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەیدا. گرووپەکە بەبێ کەیڤن دوو ئەلبوومیان بڵاوکردەوە: "نەشکاو" (2007) وە "ئەوە ئێمەین" (2009).

لەساڵی 2012, بەشێوەیەکی فەرمی و هەمیشەیی کەیڤن ڕیچاردسن گەڕایەوە نێو گرووپەکە. لەساڵی دواتر ئاهەنگی 20 ساڵەی گرووپەکەیان گێڕا و ئەلبوومێکیان بەناوی "لەجیهانێکی وەک ئەمە" (2013) بڵاوکردەوە. وە هەروەها فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریشیان دەربارەی خۆیان و گرووپەکە لەمانگی 1ـی 2015 بەناوی "باکستریت بۆیز، نیشانیان بدە لەچی درووستکراوی" بڵاکردەوە.

باکستریت بۆیز زیاتر لە 100 ملیۆن ڕیکۆردی فرۆشتووە و پڕفرۆشترین گرووپن لەمێژوودا، وە یەکێکن لە پڕفرۆشترین هونەرمەندەکانی جیهانیشن. باکستریت بۆیز یەکەم گرووپە لەدوای "Sade" کە ٩ ئەلبوومیان بگەنە تۆپ 10ـی بیڵبۆرد 200، وە یەکەم گرووپیشن کە ئەوە ئەنجامبدەن. کەم گرووپ هەیە کە وەکو باکستریت بۆیز بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە مابنەوە و سەرکەوتوو بووبن. ئەلبوومی "لەجیهانێکی وەک ئەمە" (2013) دوای دوو دەیە بوو لەدرووستکردنیان 

  1. ^ Teen pop acts ready for summer tours Billboard (February 16, 2001)
  2. ^ "Backstreet Boys - Biography, Albums, Streaming Links - AllMusic". AllMusic.