بەکارھێنەر:Houshang tabrizi

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەگەر ناتوانین لە کاتی ئێستادا خاکەکەمان لە ژێر داگیرکاری و کۆڵۆنیاڵیسمی نێونەتەوەیی ڕزگار کەین، کەمترین ھەوڵ و خزمەت بۆ نیشتمانەکەمان لە ھەر چوار بەش ئەمەیە کە بە جێگای خزمەت بە زمان و کولتووری نەتەوە سەردەستەکان تێ بکۆشین بۆ زیندوو ڕاگرتن و پەرەسەندنی زمان و کولتووری خۆمان و ئیزن نەدەین بە سیاسەتی ئاسمیلە "زمان و کولتوور و مێشکی تاکی کورد" وەک خاکەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر داگیر بکرێت.

گەر وەک چیاکانی زاگرۆسی سەربڵیند دەستی یەک نەگرین و نەبینە زنجیرێک بەرگەی ئەم ھەموو ھێرشە ناگرین
ویکیپیدیا شوێنێکی بچووکە بۆ کارکردنی ھاوبەشمان لە پێناو پەرەسەندنی زمان و زانستمان