بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Goranabdulla2012

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاری دامە \ ڕیپۆرتاژ.

چەندین یاری کوردەواری فۆلکلۆری ھەن , کە لەپێشدا بابو باپیرانمان لە دیوەخانەکان یان لەو شوێنانەی لێی کۆدەبونەوە دەیانکرد بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش , ئەم یاریانە زیاتر بە شەوان دەکرا بەھۆی ئەوەی خەڵکی بەڕۆژ خەریکی کشتو کاڵو ئاژەڵداری بوون , یاریی کوردەواریەکان زۆرن لەوانە ( دامە , سێرۆچکێن , کەلە مستێن , .......... ھیتد) یەکێک لەو یاریانەی کە تاوەکو ئێستاش دەکرێت یاری دامەیە کە یاریزان و جەماری باشی ھەییە بەتایبەتی لە لایەن پیاوە بەتەمەنەکانەوە.. یاری دامە جیاواز لە یاریەکانی دۆمینەو تاوڵە یە چونکە وەک ئەوان لە سەر بەخت نەوە ستاوە ھەروەک ھاتنی پوول لە دۆمینەدا یان ھەڵدانی بەردە زار لە تاوڵەدا لە یاری دامە دا تەنیا وریای و زیرەکی یاری زانەکە دەور دە بینێت . شێوازی یاری دامە لە (( ٦٤ )) خانەی چوار کۆشە پێکێت واتا ھەر ڕیزێک (( ٨ )) خانەیە , زیاتر بۆیارکردنی دامە بەرد بەکار دەھێندرێت کە بۆ ھەر لایەک ((١٦)) بەردە کە لەسەر ((٢)) خانەی پێش کۆتای دادەنرێت پێویستە ڕەنگی بەردەکان جیابن بۆ نمونە کە ((١٦)) دانەیان ڕەنگی سپی بن دەبێت ((١٦)) کە رەش بن . یاسای دامە بەم شێوەیە ھەر بەردێک بۆ ھەیە یەک خانە ببڕێت واتا یەک خانە بچێتە پێشەوە وە کاتێک بەردێک بگاتە کۆتایی خانەی بەرامبەر دەبێتە ئاغا جوڵەی ئاغا ئازادەو واتا دەتوانێت بە شێوەی ئاسۆیو سوتونی چەندین خانە ببرێت. کاتێک لایەنێک داوای بەرد لەوەی دیکە دەکات دەبێت بڵێت (( سوارم )) واتا ئەو بەردەم دەوێت , وە کاتێک لایەنێک تەنیا یەک داشی ما یان یەک بەردی ما پێی دەڵێن (( داشە ھارە)) داشە ھارە وەک ئاغا دەبێتو بە ھەموو خانەکانی یاریەکادا دەتوانێت جوڵە بکات .. یاری دامە لە کۆندا ئەوەندە باو بووە کە لە چایخانەکانیشدا تەنانەت شعری تایبەت بەو یاریە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە دەلێت

یاری دامە (( فۆلکلۆر)) پیران جەمع دەبون لە چایخانە باپیری چایچیش ھەرلە خۆمان ھەرکە ژور کەوتی بەچڕەدوکەڵێ بینت دەگیرێ وەختە دڵت ھەڵێ یەکێک لەوەلاوە قەننە دەکێشێ یەکێ تر لەولا ئاخ ھەڵدەکێشێ یەک دوو لەولاوە لێک داسوڕماون یەک ئاغای لێکراوە دوداشی داماوە ھانێ ئەودارە جاداشەھارە ئاگات لەخۆبێت ئەلەھوەی سوارە سەلاموعەلێیک مامە خلە ئەوەتۆی فەرموو دانیشە ئەوجاچی دەخۆی جاری ھیچ ناخۆم بابحەسێمەوە لەداران بووم ئێستێ دێمەوە دادەی توتنەکەت لە توتنی دوێنێ توتن مەشھورە توتنی پشدەرێ کیسەکەت وەگرە لۆچێکیت دەمێ بنە کیسێکیشە زۆریت نادەممێ ..


ئامادەکردنی \\\\ گۆران عبداللە فتاح عبداللە