بەبازاڕکردنی تۆڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەبازاڕکردنی تۆڕ (بە ئینگلیزی: Network Marketingفرۆشی ھەڕەمی (بە ئینگلیزی: Pyramid Selling) یان بەبازاڕکردنی فرە ئاست (بە ئینگلیزی: Multi-level Marketing) کورتکراوەی ئێم ئێڵ ئێم (بە ئینگلیزی: MLM) جۆرێک شێوەی فرۆشتنە کە کۆمپانیاکان بەرھەمەکان و کاڵاکانی خۆیان بە بێ بانگەوازکردن(ڕێکلام) و بە بێ کارراستکەر (دەڵاڵ) دەفرۆشن، موشتەرییەکان پاش کڕین ئەگەر پێیان خۆش بێت دەتوانن بەرھەمەکانی کۆمپانیا بازارگەڕی بۆ بکەن و سوودی خۆیان لە فرۆشتن وەربگرن. داھات لە بەبازاڕکردنی تۆر ھەم لە فرۆشی ڕاستەوخۆ دەبێت ھەم لە فرۆشی ھێلی خوارەوەی بە دەست دێت.

لە بەبازاڕکردنی تۆر، بازاڕگەرەکان بە شێوەی بانگەواز زارەکی «ڕیکلامی زارەکی» یان «ڕیکلامی ڕووبەڕوو» کرداری فرۆشتنی کاڵاکانی کۆمپانیا ئەنجام دەدەن. لە ئێستادا ولاتانی ئەمریکای باکوور، چین، ولاتانی ئەورووپی وەکوو ئیتالیا و ژاپۆن لە بواری بەبازاڕکردنی تۆر یەکمن.

توێژینەوەکەی دەزگاکانی چاودێری بەکاربەر بە شێوازێکی سەربەخۆ، دەریدەخات کە لەنێوان ٧٠ بۆ ٧٥٪ ی ئەو کەسانەی بەشداری بەبازاڕکردنی تۆڕ دەکەن داھاتی بەرز بەدەست ناھێنن.

مێژوو[دەستکاری]

بیرۆکەی داھات لە بەبازاڕکردنی تۆر لە ھاوکێشەی پێشکەوتووخوازەوە وەرگیراوە، کە لە سەدەی ٦ی پێش زایین دا لەلایەن فیثەگۆراس و لە سەدەی ٣ ی پێش زایین لەلایەن ئیقلیدس لە کتێبی بەناوبانگی " سەرەتایییەکان " دا بە جیھان ناسرا.

بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی پاسکیل سواری لەڕوسیا ئەو بیرۆکەیەی بەکارھێناو پلانێکی داڕشت تا ڕێگە بە کڕیارەکان بەپێدانی ١٠ ڕوبلە لەبری ٥٠ ڕوبڵ ئەگەر چوار کڕیاری تریان ناساند ببن بە خاوەنی پاسکیل، بەڵام فرۆشتنی کۆمپانیاکە بەخێرایی بەسرا. لە ڕووسیا بە " کۆمپانیای ڕنو " و " تۆپی بەفر " لە فەرەنسا ناوبانگی دەرکرد و ١٠٠٪ بە ساختە و ساختەکاری دادەنرا. لەو کاتەوە زۆرێک لە سیاسەتمەداران و ئابووریناسان و کۆمەڵناسان بە دوای دۆزینەوەی ڕێگەیەک دان بۆ بەکارھێنانی ئەم بیرۆکەیە بۆ بەرژەوەندی ھەمووان.

یەکەم کۆمپانیا کە لە ساڵی ١٩٣٠ دا بە فەرمی دەست بە بازاڕکردنی فرە ئاستی دەکات، ڤیتامین کالیفۆرنیا بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٩ دا ناوەکەی گۆڕی بۆ نۆترایڵت و ئێستا لە ڕێگەی کۆمپانیای ئێم ڤی بەرھەمەکانی دەفرۆشێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Clegg, Brian (2000) Higgs, Philip; Smith, Jane (2007). Rethinking Our World. Juta Academic.
  2. Kitching, Trevor (2001). Purchasing scams and how to avoid them. Gower Publishing Company. p. 4. ISBN 0-566-08281-0
  3. تعریف وایزگیک از بازاریابی چند سطحی».
  4. «فرایند کاری شرکت‌ھای بازاریابی شبکەای رصد و پیگیری می‌شود».
  5. «MLM report of the Consumer Awareness Institute
  6. شبکه رشد. «دوچرخه فروشی در زمان روسیه تزاری!» بایگانی‌شده از اصلی در ۲۱ فوریه ۲۰۱۵.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]