بیرچوونەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیرچوونەوە (بە ئینگلیزی: Forgetting) نیشانەی چەند نەخۆشیەكە و تا ڕادەیەكی زۆر دەتوانین بڵێین لە ئێستادا زۆر باوە. چونكە زیاد بوونی قەلەقی باری دەروونی مرۆڤ وایكردوە بیرچوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو پەرە بسێنێت.

ئه‌م نیشانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت بۆ سێ جۆر[دەستکاری]

جۆرى یه‌که‌م[دەستکاری]

ئەو نیشانەیە ئێستا زۆر باوە لەزۆربەی كەسدا هەیە. هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵ بوونی مێشك و شپرزەی و قەلەقی و ئەو دڵەڕواوكێیەی كە ئێستا خەڵك توشی بووە، بەهۆی سەختی ژیان و ئەو بارودۆخەی ئێستا خەڵكی تیدا دەژی، لە ئەنجامی ئەوەش قەلەقی و دڵەڕاوكێ‌ دروست دەبێت، مرۆڤ ئەو زانیاریانەی كە وەری دەگرێ‌ لە ڕێگەی هەستەكانیەوە وەك هەستی چاو، گوێ، لوت یان هەر شتێك كە تۆمار ناكات یاخود هەڵی ناگرێت لەناو مێشكیدا بۆیە ئەگەر مرۆڤ بیەوێت ئەو زانیاریانە وەرگریتەوە بیهێنیتەوە هۆشی خۆی ناتوانیت، چونكە لە بنەڕەتدا تۆمار نەبوون و نەماون نەچونەتە ناو هەڵگرەكانی یادەوەری مرۆڤەوە و ئەمەش یەكێكە لە بیرچوونەوە دیارەكان كە ئێستا خەڵك زۆر پێوەی دەناڵێنێت.

جۆرى دووه‌م[دەستکاری]

ئەو بیرچونەوانەی كە مرۆڤ بەهۆی زەبرێك بەر سەری دەكەوێت یان بەر جەستەی دەكەوێت ئیتر بە هۆی لێدانەوە بێت یان كەوتنە خوارەوە لە شوێنێكی بەرز، یان بە سەیارە وەرگەڕێت یاخود سەیارە لێیبدات، لە ئەنجامی ئەمانەدا شڵەقانێكی دەماغی دروست دەبێت لەو شوێنانەی كە بەرپرسن لە هەڵگرتن و پاراستن، ئەوانە توشی زەبر دەبن و لەئەنجامیشدا مرۆڤ شتی كۆنی لە بیر نامێنێ‌ و پێدەچێت شتی تازەشی لە بیر نەمێنێ‌ بەو هۆیەوە.

جۆرى سێیه‌م[دەستکاری]

ئەو مرۆڤانەی چوونەتە تەمەنەوە بە تایبەتی ئەوانەی كە ئەخڵەفێن تەمەنیان لە نێوان (٦٥ـ٧٠) ساڵیدایە، ئەو جۆرە كەسانە هەندێك لە شانەكانی مێشكیان بە تایبەتی ئەو شوێنانەی بەرپرسیارن لە بیرەوەرییەكانی مرۆڤ و وردە وردە ئەپوكێنەوە. ئیتر ئەو مرۆڤە وای لێدیت شتی لە بیر بچێتەوە، سەرەتا بە بیرچوونەوەی شتە تازەكان دەست پێدەكات نزیكە و دورخایەن نیە، بۆ نمونە نوێژ دەكات و دوای (١٠) خولەک بیری دەچێتەوە و نوێژ دەكاتەوە یان پرسیارێك دەكات دوای ماوەیەكی كەم پرسیارەكەت لێدەكاتەوە. كاتێك ئەم حاڵەتە زیاد دەكات دەگاتە ئەوەی ئەم كەسە شتی كۆنی بیر نامێنێ‌.

کاریگه‌ریه‌کانى له‌ سه‌رده‌روون[دەستکاری]

بێگومان كاریگەری زۆرە، بەتایبەتی جۆری یەكەم چونكە باری دەرونی كەسەكە خۆی جێگیر نیە و ئەو قەلەقی و دڵەڕاوكێیە دەبێتە هۆی ئەوەی باری دەرونی كەسەكە بەرەو خراپی بچێت. ئەمەش وا دەكات لە بیرچوونەوەكەی بەرەو خرابتر بچێت، ئەگەر لەو جۆرش بێت كە دەچنە تەمەنەوە و پێشتر مرۆڤێكی چالاك بووبێ‌ واتە مامۆستای زانكۆ یان لەهەر بواری وادا بووبێت و چەندین زانیاری لا هەبووبێت، كاتێك هەوڵ دەدات جارێكی تر ئەو زانیاریانە بگێڕێتەوە و بگەیەنێت، بەڵام لە بیری چۆتەوە. ئەو كاتەش باری دەرونی خراب دەبێت و بێزار و بێ‌تاقەت دەبێت بار و دۆخی ڕوو لە خراپی زیاتر دەكات.

نیشانه‌کان[دەستکاری]

بیرچوونەوە نیشانەی چەند نەخۆشیەكە یەكێك لەنیشانەكان خەڵەفاوییە كە زۆر كاریگەری هەیە و لەوانەیە ئەو كەسە ناوی خۆی لە بیر بچێتەوە و تەنانەت نەشزانێ‌ چۆن جلوبەرگ لەبەر بكات و شوێنی ماڵی خۆیانی لەبیر بچێتەوە كە لە كوێیە. بێگومان حاڵەتی تریش هەیە وەك وڕێنەی كەسەكە كە دوایی بیری نامێنێ‌ ئەمەش دەرئەنجامی چەند نەخۆشیەكە وەك تا گەشكە یان لەژێر كاریگەری دەرمانێك بێت یاخود لە حاڵەتی مەی خواردنەوە ڕوو دەدات كە وا دەكات شتەكان تۆمار نابن لە مێشكی مرۆڤدا.

چاره‌سه‌ر[دەستکاری]

بەپێی هۆكارەكانی نەخۆشیەكەیە چارەسەر دەكرێت. بۆ نموونە ئەگەر قەلەقی و شپرزەی و دڵەڕاوكێ‌ بێت كە بێگومان دەبێت چارەسەری دڵەڕاوكێكە بكرێ‌، ئەویش بە چەندین وەرزشی دەرونی یاخود بەكارهێنانی دەرمانی ئارامكەرەوەی بۆ ماوەیەكی كورت بدرێتێ‌ و ئەگەر هۆكارەكەش خەڵەفاوی بێت ئەوا بەهیچ شێوەیەیەك ناتوانین چارەسەری بكەین چونكە ئەوەیان چاكبونەوەی نیە.

سەرچاوە[دەستکاری]