بوگاتی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٤٨°٣١′٣٢″N ٠٧°٣٠′٠١″E / ٤٨.٥٢٥٥٦°N ٧.٥٠٠٢٨°E / 48.52556; 7.50028

بوگاتی
Bugatti
جۆر Bugatti Automobiles S.A.S.
دامەزران ١٨٨١ (١٨٨١)
دامەزرێنەر(ان) Ettore Bugatti
پێگەی سەرەکی مولسهایم, فەڕانسا
کەسە سەرەکییەکان Ettore Bugatti, Romano Artioli
بەرھەمەکان ئۆتۆمۆبێل
ماڵپەڕ www.bugatti.com


بوگاتی[دەستکاری]

(Bugatti)بوگاتی: بە یەکێک لە گرانبەهاترین و خێراترین ئەتۆمۆبێلی جیهان دادەنرێت .لە ئەوروپا بە یەکێک لە قارەمانانی کێبڕکێی ئۆتۆمبێل (سیباقی)دادەنرێت . سەرکەوتنە گەورەکانی لە کێبڕکێکاندا و درووستکردنی ئۆتۆمبێلی (لیموزین) کە لە کاتیخۆیدا بە یەکێک لە پێشکەوتوترین ئۆتۆمبێل دەناسرا ،ناوی (بوگاتی) بەرز و ناودارکرد.


مێژووەکەی[دەستکاری]

(Bugatti) لەژێر ناوی (Ettore Bugatti) تا ساڵی ١٩٤٧[دەستکاری]

نموونەی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ
نموونەی ماتۆڕێکی ٨ پستۆنی ١٩٣٨

درەەستکەری ئۆتۆمبێلسازی ،(Ettore Arco Isidoro Bugatti) لە ١٥/سێپتەمبەری ١٨٨١ لە شاری (میلان/ئیتالیا)درووستکرا.لەلایەن خێزانێکی پڕکلتوورەوە کە خۆیان خاوەنی کارگەی (Möbel)بوون ئەو بیرۆکەیە درووست بوو. هەرچەندە لە ئیتالیا دامەزرا . بەڵام کارگەکەی لەلایەن (Ettore Bugatti)ـەوە لە (Molsheim) کە ئەوکاتە ئەڵمانیا دەسەڵاتدارێتی دەکرد تا دوای جەنگی جیهانی یەکەم ،دواتر بوبە فەڕانسا .




دواتر (Bugatti) لەژێر ناوی (Romano Artioli) ١٩٨٧-١٩٩٨[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٧دا بازرگانێک بە ناوی (Romano Artioli)هەستا بە کڕینی (Bugatti).دووبارە (Bugatti)گوازرایەوە بۆ ئیتالیا و سەرلەنوێ کارگەیەکی درووستکردنی (Bugatti) لە شاری (Campogalliano) دامەزرا. لە ساڵی (١٩٨٩)دا بە پیشاندانی مۆدێلێکی نوێی ئەم کۆمپانیایە دەستی بە کارەناکنی کردەوە . کە دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەرێکی (Lamborgini)بە ناوی (Paolo Stanzani) دیزاینکرا و ناوی مۆدێلەکەشیان نا (Bugatti EB110 GT).




دواتر بەدەوامبوونی (Bugatti) لەلایەن (Volkswagen AG)دا لەساڵی ١٩٩٨ـەوە[دەستکاری]

نموونەی ڤێرۆن دوای ساڵی ٢٠٠٠

(Volkswagen AG)کۆمپانیای گەورەی ئاڵمانی و ٣ـیەم کۆمپانیای گەورەی جیهان ، هەستا بە کڕینی (Bugatti) لە ساڵی ١٩٩٨. بەڵام دوای ٢ ساڵ توانیان کارگەکەی درووستبکەن و دەست بکەن بە کارەکانیان .کۆپانیاکە دووبارە گەڕایەوە بۆ فەڕاسان و لەوێ بەردەوام بوو کارەکانی له لایه ن (volkswagen gruop)ه وه به رئوه ده برئ

بوگاتی لەساڵی ٢٠١٣دا توانی مۆدێلێک بە ناوی (bugatti veryon super sport) درووست بکات کە توانای خێرایی ٤٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبوو کە بە ١٢٠٠ هێزی ئەسپ و ٤ توربۆ(دینەمۆی خێراییکەر) پشتیوانی ماتۆڕەکەی دەکرئ لە ئیستەدا خێراتین ئۆتۆمبێلی جیهـانه .

بە ٢.٢ چرکە خێرایی ١٠٠ بە ٣.٧چرکە خێرایی ٢٠٠ بە ١٦.٨چرکە خێرایی٣٠٠